د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی
هه‌ڵبه‌ت ئاماده‌كارییه‌كه لێره‌دا مه‌به‌ست له بۆنه و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوێسته‌كردنه له‌سه‌ر دوو ساڵی ڕابردوو سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه بوو كه ئێستا تێیداین هه‌ر له شه‌ڕی تیرۆری دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و كێشه‌ی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه و نه‌بوونی پاره‌ی نه‌ختینه و ئیفلاسی هه‌ندێك له كۆمپانیا و شوێنه بازرگانییه‌كان و كێشه‌ی كاره‌با و ئاو، وه‌ك له وتاره‌كانی پێشوودا (سه‌روه‌تێك به‌فیڕۆ ده‌چێت) و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له (گێژاوی زێڕه ڕه‌شه‌كه‌ی كوردستان) و هه‌روه‌ها كێشه سیاسییه‌كانی كه ڕوویدا له دووزخورماتو (یاریزانه‌كانی پشت په‌رده: قوڵایی ستراتیژیی تووزخورماتو) وه نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له هه‌نارده‌كانی نه‌وتتدا و ڕۆڵی له پێشخستنی ئابووریی وڵات‌دا (په‌تا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی كوردستان) و له لایه‌كی تره‌وه كێشه‌ی ئاسایشی خۆراك (گەلی بەدبەخت؛ گەلی بێبەرهەمی ناوخۆ) هه‌روه‌ها داخستنی په‌رله‌مان و چه‌ندین وه‌زاره‌ت. سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی هه‌زاره‌ها فێرخواز له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی كوردستان (خولانەوە بە دەوری بازنە بەتاڵەکەی خوێندن لە کوردستان)، و شه‌هیدبوونی هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر هه‌روه‌ها نه‌بوونی وردبینیی ستراتیژیی حكومه‌ت وه‌ك له (ڕوئیای ئابووریی ئیمارات و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١) باسمان كردووه و كۆچی به كۆمه‌ڵی گه‌نجان و كێشه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری له (كه‌م و كورتییه‌كانی ئابووریی كوردستان).
لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: كه ئایا ساڵی ٢٠١٦ چی ده‌گوزه‌رێت؟!
خاڵی یه‌كه‌م كه له‌سه‌ری ده‌دوێین په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه بۆ ساڵی ٢٠١٦، خۆشحاڵی نوێنه‌رانی كورده له به‌غدا به‌وه‌ی توانییان به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكه‌ن كه ده‌كاته ١٧% بودجه‌ی گشتیی عیراق.
بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ ده‌كاته نزیكه‌ی (٦٥ ملیار دۆلار) به نرخی ئێستای به‌های دۆلار به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو كه ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (١٥٠ ملیار دۆلار)، به‌پێی خه‌رجییه حكومییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٦ ده‌بێت وڵاتی عیراق بڕی (٢٠ بۆ ٢٥) ملیار دۆلاری تر قه‌رز بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌كه‌شدا نرخی نه‌وت له بازاره جیهانییه‌كاندا (له نێوان ٣٠ دولار بۆ ٤٠ دولار) دایه و پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر دابه‌زێت به‌هۆی ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌ی كه ڕۆژانه ده‌رده‌هێنریت كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته سێ ملیۆن به‌رمیل زیاتر له ویستی بازار.
سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش له په‌سه‌ندكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (٢٠١٦) بڕی (٥٥٠٠٠٠) به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات (هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م كیشه‌یه به‌به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه و چاره‌سه‌ر ناكرێت) به‌پێی یاسایه‌كی نوێش ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ به ڕه‌زامه‌ندی و ئیمزای سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت وه‌ك ده‌زانین كه پێشتر ناردنی ئه‌و به‌شه بودجه‌یه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه هه‌بووه.
به‌هۆی ئه‌م كێشه و ناكۆكییه به‌رده‌وامانه‌ی نێوان حوكمه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان هه‌نووكه ڕووبه‌ڕووی كێشه و قه‌یرانێكی ترسناك بووینه‌ته‌وه ئه‌ویش نه‌بوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمانه له نه‌خۆشخانه‌كاندا كه هه‌رێمی كوردستان جگه له وه‌رگرتنی به‌شه بودجه‌ی ١٧% له‌لایه‌ن به‌غداوه حوكمه‌تی عێراق كۆی هه‌موو به‌رهه‌مه ته‌ندروستی و ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دابین كردووه تاوه‌كو نه‌خۆشخانه‌كان به نرخێكی یارمه‌تیده‌ر بۆ هاووڵاتیانی دابین بكه‌ن، و له ئێستادا ئه‌م دابینكردنه ڕاگیراوه.
ئایا په‌سه‌ندكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه جێگه‌ی خۆشحاڵیه!
كه‌واته، حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته له ساڵی ٢٠١٦‌دا به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی تردا بگه‌ڕێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه حكومییه‌كان، چونكه به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه پێشبینی ناكریت كه هه‌ردوولایه‌ن پابه‌ندی خاڵه‌كانی بن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 21 ملیار دۆلار قه‌رزداره له كاتێكدا هه‌نوكه نرخی نه‌وت كه‌مترین ئاستی تۆمار كردووه له ساڵی (٢٠١٤)ه وه كه(٣٤$)ه، وه به‌پێی ڕاپۆرته دارایی و لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان پێشبینی ناكرێت نرخی نه‌وت بگاته نرخه‌كانی پێشوی تا ماوه‌ی (١٥ بۆ ٢٠) ساڵی داهاتوو.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانیدا به‌رامبه‌ر كۆمپانیای دانه گاز بڕی (٢ ملیار دۆلار)ی له‌ده‌ستدا ، وه به‌پێی وته‌كانی كۆمپانیای ناوبراو له ئێستادا له دادگادان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی (١١ ملیار دۆلار) له لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمان و پرسیاره ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رزان بون و رێژه‌ی زیادی ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی ئێستا له بازاره‌كانی جیهاندا هه‌یه .. كێ ئاماده‌یه نه‌وتێكی وه‌ها كێشه له‌سه‌ر بكڕێت؟!
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی ٢٠١٦‌دا دواكه‌وتنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر و خواست له بازاره‌كاندا داده‌به‌زێت له‌سه‌ر كاڵاكان، كاره بازرگانییه‌كان ورده ورده به‌ره‌و مایه‌پووچی ده‌ڕۆن و ڕێژه‌ی بێكاری زیاد ببێت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان نامێنێت ئه‌مه‌ش واده‌كات حوكمه‌ت ناچار بێت ڕێژه‌ی مووچه و مووچه‌خۆران له ده‌زگا حكومییه‌كاندا كه‌م بكاته‌وه، ئابووریی وڵات تووشی كرژبوونه‌وه ده‌بێته‌وه، ڕێژه‌ی تاوان زیاد ده‌كات و حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری زۆرتر ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه له ساڵی ٢٠١٦‌دا نابێت لۆمه‌ی حوكمه‌تی ناوه‌ندی بكه‌ین، ده‌بێت حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت خاوه‌ن ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بێت و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات.
تۆی هاووڵاتیش ده‌بێت له خۆت بپرسیت بودجه‌ی ده ساڵی ڕابردوو چۆن خه‌رج كراوه و پرسیار بكه‌ین ئه‌و كه‌سانه كێن كه پلان داده‌نێن بۆ ئابووریی كوردستان، له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ چی هیوای گه‌وره‌ت پێ ده‌به‌خشن دواتر لێت ده‌كه‌ن به خه‌ون؟ ئایا وڵاتێك چۆن به‌ڕێوه ده‌برێت بێ ئه‌وه‌ی بزانین سیاسه‌تی ئابووری و سیاسه‌تی دراو (نه‌ختینه) سیاسه‌تی دارایی چییه؟
سیستمی دیموكراتی ته‌نها پرۆسه‌ی ده‌نگدان نییه، به‌ڵكو شه‌فافیه‌ت و ڕێزگرتنه له ڕای گشتی و به‌رپرسیارێتییه له پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ڕێزگرتنه له یاسا و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
No comments:
Post a Comment