د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی
له ئێستادا قه‌یرانی دارایی و ئیداری یه‌كێكه
له بابه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژانه چه‌نده‌ها
گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌رنامه و ته‌وه‌ری له‌سه‌ر داده‌نرێت و چه‌نده‌ها كه‌سی
شاره‌زا و نه‌شاره‌زا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی بۆ داده‌نێن. له‌ئه‌نجامی
ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا زۆر جار شیكار و ده‌ره‌نجامی سه‌یروسه‌مه‌ر به‌دی ده‌كه‌ین و
هه‌ندێك جاریش سه‌رسوڕمان ! چونكه چ حكومه‌ت، چ كه‌سانی خاوه‌ن كار، چ به‌كارهێنه‌ر
وه‌ڵامێكی ڕاست و زانستیان له‌لانییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه‌و به پێی باكگراوندی
بیركردنه‌وه‌ی خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك
و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای پێ نییه جگه له‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی كه وه‌ك
هه‌موو سیاسییه‌كانی دنیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یده‌نه هاونیشتیمانان و
دواجار نابنه خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانیان. له‌لایه‌كی تره‌وه بازرگان و خاوه‌ن كاره‌كان
له گفتوگۆكانی سه‌ر كه‌ناڵه‌كان ئه‌ڵێن دۆخێكی ئاساییه و ره‌نگه ماوه‌یه‌كی
كورت و كاتی بێت. به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی مووچه و دواكه‌وتنی ده‌بینین
بازنه ئابورییه‌كه شكاوه و خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه ناتوانن پێداویستیه‌كانی خۆیان
پڕ بكه‌نه‌وه وبه‌جۆرێك كاری كردۆته سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه دۆخه‌كه كاتی نییه و ئاسایی نییه.
لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌ڵێن ده‌دات وه پشت ده‌به‌ستێت
به چ پێنوێنێكی ئابوری (المؤشرات الاقتصادية) كاتێك كه بڕیار ده‌دات؟
له‌و وڵاتانه‌ی كه پشت به دا‌مه‌زراوه‌كان
ده‌به‌ستن و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش پشتی پێ نابه‌ستن حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات پێنوێنی
ئابوری به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كاران، بانكه‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ران، و
هاوڵاتیان بتوانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی دروست. چه‌ند پێنوێنیكی
گرنگ هه‌ن كه ده‌كرێت هه‌موان سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ زانینی دۆخی ئابوری وڵات و
دیاریكردن و ده‌ستنیشان كردنی كێشه و خاڵه لاوازه‌كان و دروست كردنی پرۆسه‌یه‌ك
بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی. بۆ نموونه له دوو ساڵی ڕابردوو بانكی
ناوه‌ندی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێنوێنه ئابوریانه و هه‌زاره‌ها ریپۆرت و
ریسێرچی دامه‌زراوه داراییه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی چڕ و وورد له‌سه‌ر لایه‌نه دارایی
و ئابوریه‌كان دواجار له مانگی 12\2015 بڕیاریاندا بانكه‌كان 0.5% نیو خاڵ بڕی
سوود زیاد بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
ئێمه لێره‌دا باسی گرنگی چه‌ند پێنوێنێكی
ئابوری و دارایی ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر هاتو بونی هه‌بوایه و كاری له‌سه‌ر بكرایه
ده‌كرا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و ئابوری به شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر كاری له‌سه‌ر
بكرایه و چاره‌سه‌ر بكرایه.
یه‌كه‌م پێنوێن (Consumer Price
Index) ئه‌م پێنوێنه كاری دیاریكردن و پێوانی
تێچووی ژیانه (كلفة المعيشة) به‌پێی چه‌ند و چۆنێتی كڕین له بازاره‌كاندا. بۆ
نمونه له ئێستای بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین هه‌ڵسه‌كه‌وتی كڕین به‌ره‌و
كاڵا هه‌رزانه‌كان ده‌چێت به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره ته‌نها به‌بینینه و به ژماره‌یه‌كی
ڕاسته‌قینه به‌رجه‌سته نه‌بووه تاكو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
دووه‌م پێنوێن (Gross Domestic
Product) كۆی به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆ، گرنگی ئه‌م
پێنوێنه ئه‌وه‌یه گشت چالاكیه ئابورییه‌كانی وڵات كۆده‌كاته‌وه و نیشان ده‌دات
كه دۆخی ئابوری وڵات به‌ره‌و گه‌شه‌كردن ده‌چێت یا خود به‌پێچه‌وانه‌وه.
سێیه‌م پێنوێن (Unemployment Rate) كه ڕێژه‌ی بێكارییه، ئه‌م پێنوێنه له
كوردستان زۆر جار ئاماژه‌ی پێكراوه به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك به سیاسی كراوه
به پێی خزمه‌تی لایه‌نه جیاوازه‌كان وه ڕێژه‌كان جیاوازی تێدابووه، دیاریكردنی
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن
له‌سه‌ر كۆی هێزی كار. هه‌ر بۆیه ده‌بینین ڕێژه‌ی زیادبونی كۆچبه‌ران له
كوردستاندا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ڕێژه‌ی بێ كاری له‌زیادبوندایه و هیچ ئاماژه‌یه‌كی
زانستی نییه ئه‌وه ڕوون بكاته‌وه.
ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند پێنوێنێكه بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر زانیاریه‌كی له‌سه‌ر گرنگی پێنوێنی ئابوری هه‌بێت كه چه‌نده‌ها پێنوێنی
تری گرنگ هه‌یه به‌ڵام ناكرێت له یه‌ك ووتاردا ئاماژه به هه‌مویی بكرێت وه له
داهاتوودا پێنوێنی دیكه‌ش باس ده‌كه‌ین.
له
ئێستادا كوردستان هه‌موو ئه‌و پێنوانانه‌ی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و پشتی پێ ده‌به‌سرێت
نرخی نه‌وت و به‌شه بودجه‌ی حكومه‌تی عیراقه كه هه‌ردووكیان دوو گۆڕاون له
كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستاندا نین و به‌ڵكو مه‌حكومن. بۆیه ده‌بێت چ حكومه‌ت و چ
وه‌به‌رهێنه‌ر و چ خاوه‌ن كار و هاوڵاتیانیش گرنگی پێنوانی ئابوری و دارایی له‌به‌ر
چاو بگرن و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بڕیار بده‌ن و واز له فیشه‌ك ته‌قاندن بهێنن
به‌ره‌و تاریكی.
No comments:
Post a Comment