د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی
لێره‌دا كه‌باسی گۆڕان ده‌كه‌ین به‌مانا زانستییه‌كه‌ی
نه‌وه‌ك سیاسیه‌كه‌ی، وه كه‌باسی سه‌ركرده ده‌كه‌ین مه‌به‌ست له‌مه‌كته‌ب سیاسی
و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان نییه كه به‌داخه‌وه زۆر له‌ووشه‌كانمان به‌سیاسی كراو‌ن
به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ستراتیژی بۆ
داده‌ڕێژن ئیتر سیاسی بێت یاخود بازرگانی یاخود ئیداری یا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
كاتێك گۆڕانكاری له‌ناو هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا ده‌كرێت (ده‌زگا،
كۆمپانیا، فه‌رمانگه، زانكۆ، یاخود هه‌ر مؤسسه‌یه‌ك بێت)، چانسی شكست هێنانی گۆڕانكارییه‌كان زیاتره
له‌سه‌ركه‌وتنی. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگای مه‌كنزی كه ده‌زگایه‌كی
گرنگی تووێژینه‌وه و دراساتی جیهانییه، كه زیاد له سێ هه‌زار به‌ڕێوه‌به‌ر و
سه‌رۆك (شه‌رت نییه سه‌رۆك ووڵات بێت به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك بێت
حكومی یان تایبه‌ت) به‌شداریان تێدا كردوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گۆڕانكاری له
دامه‌زراوه‌كاندا زیاد له 60% ی هه‌وڵه‌كان شكست دهێنن. وه له توێژینه‌وه‌یه‌كی
زانكۆی هارڤه‌رد له‌ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زیاد له 70% ی گۆڕانكارییه‌كان
ڕووبه‌ڕووی فه‌شه‌ل بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی شێوازه دووباره‌بووه‌كان (نمط) له‌جیهاندا، سه‌ركرده‌كان سه‌رچاوه و كۆشش
و پاره‌یه‌كی زۆر ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ پلاندانان و به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕانكاری له‌نێو
دامه‌زراوه‌كانیاندا، به‌ڵام زیادكردنی چانسی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری و كه‌م
كردنه‌وه‌ی چانسی شكست هێنان پێویست ئه‌كات گۆڕانكاریه‌كه له‌سه‌ركرده‌كان خۆیانه‌وه
ده‌ست پێبكات نه‌ك ته‌نها بیانه‌وێت گۆڕانكاری له كارمه‌نداكان و دامه‌زراوه‌كه
درووست ببێت بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بگۆڕێن.
زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
گۆڕانكاری شه‌خصی به‌ردی بناغه‌ی گۆڕانكاری هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كه، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كه
ئه‌وه‌یه كه‌زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كان ناتوانن گۆڕانكاری له‌خۆیاندا بكه‌ن و پۆسته‌كانیان
جێناهێڵن كه‌له‌ئه‌نجامدا هه‌ر هه‌وڵێك ببێت بۆ گۆڕانكاری فه‌شه‌ل ده‌هێنێت.
له‌كتێبی سه‌ركرده‌ی سه‌ر قه‌نه‌فه (
The Leader on The Couch)دا ده‌ڵێت زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌وڵاتانی جیهان پڕن له‌خه‌ڵكانێك
كه‌ناتوانن تێبینی كێشه‌و كه‌م و كوررتییه‌كان له‌خۆیاندا بكه‌ن چونكه وا
ڕاهاتوون.
هۆكاری درووستبونی ئه‌و نیشانانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می
هۆشیاری خوود له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌و كێشانه‌ی
نه‌بوونی ئینتاجیه‌ت و كات وه پاره‌ی به‌فیرۆچووی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌كاتی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاریدا له‌هه‌ر شوێنێكدا ئه‌وانه‌ی
كه‌ڕاهاتوون له‌سه‌ر با‌رودۆخی پێشوویان به‌رگری له‌دژ ده‌كه‌ن وه هه‌سته‌كان ده‌جوڵێن
له‌ترسی له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ، ده‌سه‌ڵات و پۆست، ترس له ئاینده و شكست هێنان.
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌ونه كاردانه‌وی ناهۆشیار وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه بۆ
گۆڕانكارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاوه كه‌ناتوانن خۆیان ڕێكبخه‌ن له‌گه‌ڵ
ژینگه نوێیه‌كه كه‌له‌دژی ده‌وه‌ستن.