د. بەیاد جەمال عەلی
وابزانم ئێمە یەکەم جیلین لە مێژوودا کە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتێەکانین وەک فەیسبووک و تویتر و زۆری تر، ئەویش لەبەر ئەوەی لە زەمانی ئێمە داهێنران، بەم شێوەیەش دوای چەندن ساڵی دی ئێمە ئەبینە کۆنترین بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕانە...
با خەیاڵ بکەین بەیەکەوە، دوای سی بۆ چل ساڵی دی، کە دانیشتووین بە سەری سپی و دەست لەرزین و دڵێکی هیلاک، فەیسبوک میمۆریە ڕۆژانەکانمان بۆ ئەنێرێت.... ئەبێت هەستمان چۆن بێت؟!
بە چ شێوەیەک سەیری سەیری وێنە و ڤیدێۆ و کاتەکانمان ئەکەین لەگەڵ هاوڕێکانمان کاتی گەنجێتیمان؟
کە پۆست و بیر و بۆچوونە کۆنەکانمان ئەخوێنینەوە ئایە پێکەنینمان بە خۆمان یەت؟ ئەو کەسەی ئەو شتانەی نووسیوە هەست ئەکات کە هەر هەمان کەسە کە ئەیخۆێنێتەوە یان ئەڵێی کەسێکی غەریب ئەبینێت!
چۆن سەیری هەڵەکانمان ئەکەینەوە کە ئێستا عینادی ئەکەین و خۆمان بەڕاست ئەزانین... ئەوەی ئەهێنا؟

کە ئەو هیلاکی و عەزابە ئەبینین لە میمۆریەکانمان کە بە دەست حکومەت و حزب و پرۆسەی سیاسی و گەندەڵی و ناعەدالەتی وە, هەر وەک یادگاریەکی ناخۆش ئەیبینینەوە یان هەتا هەتا لە ژیانمان ئەمێنێتەوە؟
ئەی ئەبێت ئەو کەسانەی لەدەستمان چوون کە کۆمێنتیان ئەبینین لە مێمۆریەکان یان ڕەسمێک بەیەکەوە یادگاری پێوەیە چی هەستێکمان باتێ!
چەن هاوڕێ ئەبێت بە دوژمن و چەن دوژمن ئەبنە هاوڕێ دوای ئەوهەموو تەمەنە؟
چەن هاوڕێ ئەبێت بە دوژمن و چەن دوژمن ئەبنە هاوڕێ دوای ئەوهەموو تەمەنە؟
وە چەن دڵ شکاو و غەمگین ئەبیت کە ئەو کەسەی خۆشتەوێت و پێی نەگەیشتیت فەیسبوک بەیادگاری برینت پێ ئەکولێنێتەوە...
ئەبێت شێۆەمان چۆن بێت کە تەمەن بەجێمان ئەهێڵێت و تەکنەلۆجیا بەجێمان ناهێڵێت و سەیری ژیانی خۆمانمان پێ ئەکاتەوە...
کاتێک گوێمان لە عەلی مەردان ئەبێت کە ئەڵێت "کاتی لاوی کەی دێتەوە، لە دەستم چوو بەخوا هەرگیز نایەتەوە" بە حوزنەوە لەگەڵی ئەێڵێینەوە یان بە خۆشی...
لەکۆتاییدا گەورە نووسەری ئەمریکی مارک تویەن ئەڵێت ژیان ناوەستێت بەلەدەستدانی کەسێک، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێ ئەکات.
بۆیە گرنگە ئێمە ئاگامان لە خۆمان هەبێت ژیانمان چۆن بەڕێ ئەکەین.
بۆیە گرنگە ئێمە ئاگامان لە خۆمان هەبێت ژیانمان چۆن بەڕێ ئەکەین.
No comments:
Post a Comment