د.به‌یاد جه‌مال عه‌لی
وه‌ك زۆربه‌مان ده‌زانین نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخێكی نوێی تۆمار كرد به شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته نزیكه‌ی 40 دۆلاری ئه‌مریكی واته دابه‌زینێكی به‌رچاو، لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئابورییان له‌سه‌ر داهاته نه‌وتیه‌كان په‌یوه‌سته كه ئایا چۆن توانای خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا ده‌رده‌خه‌ن وه سیاسه‌تی داراییان چۆن ده‌بێت؟
له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردووداهیچ كام له وڵاتانی كه‌نداو و عه‌ره‌بستانی سعودی و عێراق و وڵاته نه‌وتیه‌كان كورتهێنانی بودجه‌ی به‌و ڕێژه‌یه به‌خۆوه نه‌دیوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بستانی سعودی و عێراق له‌هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ژێر زه‌وی تا زۆرترین ڕێژه له‌ده‌رهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئابوری ناسان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره به‌هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی ترسناكی دائه‌نێن.
دابه‌زینی ئاستی داهاتی وڵاته نه‌وتییه‌كان ( پیترۆ ئیكۆنۆمیز ) چه‌نده‌ها كێشه‌ی به‌دوایی خۆیدا هێنا كه ده‌كرێت له داهاتودا كاردانه‌وه‌ی خراپ دروست بكات له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئارامی وڵات.
له‌م چارته‌ی خواره‌وه‌دا كه له‌مانگی 7-2015 دا سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی پیشانی داوه كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی وڵاتانی كه‌نداو (عه‌ربستانی سعوودی ، ئیمارات ، عومان ، كوێت ، قه‌ته‌ر) ده‌رده‌خات كه به شێوه‌یه‌كی نا دروست دابه‌زیوه له چاو ئه‌و پێشبینیانه‌ی سیاسه‌تی دارایی وڵات به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌مه له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رنج ڕاكێشه! ئه‌گه‌ر بێت و بزانین نرخی تێچوی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت كه ئاماده بێت بۆ فرۆشتن چه‌ندی تێده‌چێت له كوردستان؟
به پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پیشانی ده‌دات ده‌بینین جگه له‌وه‌ی دابه‌زینی داهاته‌كانیان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه بگره نه‌شیان توانیوه هیچ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بووبێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی خه‌رجیه‌كانی وڵات.
بۆ ئه‌وه‌ی ڕونتر تێبگه‌ین له ترسناكی بارودۆخی دارایی وڵات سه‌رنج بده‌نه ئه‌م چارته‌ی خواره‌وه كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی پێداوه له كاتێكدا ئه‌و ڕێژانه نرخی مایه‌كاری به‌رهه‌مه‌كان نیشان ده‌دات، وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا كه نرخی 40 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به پێی ئه‌م داتایانه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ ئابوری وڵاته‌كه‌یان به ده‌ست ناهێنێت چونكه وه‌ك ده‌بینین وڵاتی كوێت كه‌مترین نرخی تێچونی هه‌یه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه ده‌كاته 50 دۆلاری ئه‌مریكی و وڵاتی عیراقیش تێچونه‌كه‌ی ده‌گاته 70 دۆلاری ئه‌مریكی، به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه وڵاتانی نه‌وتی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توشی قه‌یران یاخود زه‌ره‌ر بوون وڕێژه‌ی داهاتیان توانای خه‌رجی وڵاتی نیه.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ش واده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار ڕووبه‌ڕووی دوو هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه.
یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت به‌گشتی، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه ترسی ناڕه‌زایی هاونیشتیمانیانی لێده‌كه‌وێته‌وه وه به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕوداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی وه ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ستیارانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بێكاری یه‌كێكه له‌كێشه دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی.
دووه‌م هه‌ڵبژارده قه‌رز وه‌رگرتن، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی به‌كارهێنا بۆ ڕزگار بوون له‌و كێشانه‌ی كه باسمان كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رگوێمان كه‌وت له‌سه‌رچاوه جیاوازه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازی هه‌مان هه‌ڵبژارده بووه به‌ڵام به‌فه‌رمی باس له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه. لێره‌دا ده‌بێت جیاوازیه گه‌وره‌كه سه‌رنج بده‌ین كه وڵاتێكی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی خاوه‌نی دراوی یه‌ده‌گه به بڕی 660ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ئاشكراشه لای خۆمان نه‌ك دراوی یه‌ده‌گ بگره هیچ پاره‌یه‌كی نه‌ختینه له‌بانكه‌كاندا نیه.
له‌كۆتاییدا پرسیاره‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت قه‌رز وه‌ربگرێت به‌رده‌وام به‌نیه‌تی به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ؟ یاخود حكومه‌ت خه‌رجی كه‌مده‌كاته‌وه‌و ترسێك له‌سه‌ر خۆی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌كات؟
No comments:
Post a Comment