د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی:
وه‌رن با پێكه‌وه سه‌ردانی مینی ماركێتێك بكه‌ین له كوردستان و وردبینه‌وه له كاڵا‌و شمه‌كه‌كانی. ئێستا باچێكێكی رێژه‌ی ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه بكه‌ین كه به‌رهه‌می خۆماڵین نان، شیره‌مه‌نی، میوه، سه‌وزه، گۆشت. تیشك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان.
له سه‌ردانه‌كه‌ماندا پێویستمان به نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و نوێنه‌رێكی ئاساییشی هه‌رێم ده‌بێت. ئێستا ده‌ستده‌كه‌ین به سه‌ره‌تای كاره‌كان؛ ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی كه هاورده كراون ده‌یانبه‌ینه ده‌ره‌وه و به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ده‌هێڵینه‌وه. سه‌رنج بده‌ن چی له‌سه‌ر ره‌فه‌كان ماوەتەوە؟
ئومێدده‌كه‌م ئێوه‌ش له‌كاتی سه‌ردانتان بۆ جێگه‌یه‌كی هاوشێوه دیقه‌ت و سه‌رنجی خۆتان بده‌ن.
با تیشك بخه‌ینه سه‌ر یه‌كه‌م به‌رهه‌م كه نانە. به پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێڕاق، به‌رهه‌می خۆماڵیی گه‌نم بۆ ساڵی 2015 رێژه‌كه‌ی بریتی بوه لە 1.1 ملیۆن ته‌ن ئه‌مه له كاتێكدا كۆی به‌رهه‌می ویستراو ده‌بێت 6.5 ملیۆن ته‌ن بێت.
عێڕاق له‌پێش داگیركردنی ناوچه كشتوكاڵییه فراوانه‌كانی له‌لایه‌ن رێكخراوه تێرۆریستییه‌كانه‌وه، به‌رزترین رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمی هه‌بوه به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌گه‌یشته كه‌متر له نیوه‌ی كۆی گشتی به‌رهه‌می ویستراو و باقیه‌كه‌شی هاورده كردوه. هەرێمی كوردستانیش ده‌كه‌وێته هاوكێشه‌كه‌وه چونكه وه‌ك ده‌زانین گه‌نمیش وه‌ك بابه‌ته‌كانی تر په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاقه‌وه.
به‌رهه‌می دوهه‌م شیره‌مه‌نی؛ ئاشكرایه كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان هاورده‌ن و به‌رهه‌می خۆماڵیی شیرەمەنیی زۆر كه‌مە.
میوە و سەوزەکانیش بە هەمان شێوەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەوپەڕی کەمیی دان. تەنانەت ئەگەر بونیشیان هەبێت، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و پاییزدا، ئەوا بەهۆی نەبونی ساردخانەوە، ناتواندرێت هەڵبگیرێن. میوەی و سەوزەی کوردستان ئەگەر لەگەڵ پێڕاگەییشتنی نەخرێتە بازاڕەوە، ئەوا لەناودەچن. دیسانیش، کارگەی لە قوتونانیش لە کوردستاندا بونی نییە تا سود لە بەشیک لە سەوزە و میوەکان وەربگیرێت.
به‌رهه‌مه گۆشتییه‌كان چه‌ند جۆرێكی جیاواز ده‌بینین، وه‌ك گۆشتی ماسی، گۆشتی په‌له‌وه‌ره‌كان و گۆشتی سور كه وه‌ك ده‌زانین رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م بابه‌تانه هاورده ده‌كرێن له وڵاتانی به‌ڕازیل و هندستان و چه‌ند وڵاتێكی دی. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ند بڕێكی كه‌م به‌رهه‌می خۆماڵیی به‌دیده‌كرێن ئه‌گه‌ر چی ئه‌مانه‌ش دیسان عه‌له‌ف و پێداویستییه ڤێته‌رنه‌رییه‌كان هاورده‌ده‌كرێن و ته‌نها گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان خۆماڵیین.
له‌م سه‌ردانه كورته‌ماندا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رهه‌می خۆماڵی زۆر لاواز و كه‌مه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپ دروستده‌كات له‌سه‌ر بازاڕه‌كانمان چونكه وه‌ك ده‌زانین له حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا وه‌ك له‌م دواییانه‌دا كه وڵاتی توركیا خاڵه سنورییه‌كانی داخست به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه، بازاڕ و پێویستییه‌كانمان ته‌مه‌نێكی كورتیان ده‌بێت بۆ فرۆشیارو كڕیاره‌كان. ئاساییشی خۆراک، بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاساییشی نیشتیمانیی. بۆ ئەوەی هەرێمێکی بەهێزمان هەبێت لەڕوی ئابورییەوە، تەنانەت لەڕوی تەندروستیشەوە، پێویستە بەرهەمی خۆماڵیی پێشبخرێت.
ده‌رخستن و رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگییه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام زۆرجار كێشه‌ی نه‌بونی داتا و ئامار گرفت بۆ كاره‌كانمان دروستده‌كات. دیاره كه‌موكورتییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگا حکومەتییەکانەوەیە.
هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتودا به‌وردی باس له‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی گرنگی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، له‌كۆتاییدا ده‌بێت ئێمه‌ش و حكومه‌تیش بزانین كه چه‌نده ئاساییش بۆ بابه‌تی گەندەڵیی و تیرۆر و كێشه‌كانی تر پێویسته ئاسایشی خۆراكیش هێنده پێویسته گه‌ر زیاتر نه‌بێت .
وه‌ك جبران خلیل جبران ده‌ڵێت گه‌لی به‌دبه‌خت ئه‌و نانه‌ی كه ده‌یخوات خۆی دروستیناكات . پەیوەستە بەو قسەیەی جبران خلیل، گەلی کورد دەبێت لە بەدبەختترین گەلانی ناوچەکە بێت چونکە لە هیچ بەرهەمێکی خواردەمەنییدا خاوەنی بەرهەمی ناوخۆ نییە.
No comments:
Post a Comment