Monday, November 30, 2015

یاریزانه‌كانی پشت په‌رده: قوڵایی ستراتیژیی توزخورماتو بۆ نەوتی کەرکوک

د به‌یاد جه‌مال عه‌لی: ‌
له‌ ١٢ ساڵی ڕابردودا له‌ پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، له‌ باشوره‌وه‌ بۆ باكور و له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوا گه‌لی عێڕاق كه‌وتنه‌ ململانێیه‌كی سیاسیی و تائیفیی سه‌خته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند هۆكارێك؛ له‌وانه‌ داواكردنی ده‌سته‌ڵات یا پاره‌ یاخود زه‌وی و چه‌ندین هۆكاری تریش. لای خۆشمانه‌وه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140مان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ كێشه‌-له‌سه‌ره‌كان و ئه‌م داواكارییه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ پشتگوێخرا و هه‌ر جاره‌و به‌ هۆی بیانویه‌كه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ دواده‌خرا. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای كه‌مته‌رخه‌میی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان. هه‌روه‌ها سوننه‌كانیش به‌به‌رده‌وامی ده‌چه‌وسێنرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ شیعییه‌كه‌ی به‌غدادەوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ڕێگه‌خۆشكه‌ر بو بۆ دروستبونی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش). لەگەڵ ئەوانەشدا، په‌رتبونی هێزه‌ جیاوازه‌كانی شیعه‌ و ناكۆكیی نێوان خۆیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات و پاره‌ و جیاوازیی فیكرییش.
پرسیارە جدییەکە ئەمەیە؛ ئایا ئه‌مانه‌ هۆكاری‌ ڕاسته‌قینه‌ی ناكۆكییه‌كانن یاخود له‌پشت ئه‌م كێشانه‌وه‌ یارییمان پێده‌كرێت بێ ئ‌وه‌ی به‌ خۆمان بزانین؟
شارۆچكه‌ی توزخورماتو كه‌ له‌پێشدا له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك بوه‌ و له‌ ساڵی 1976 به‌ بڕیارێكی سیاسیی خرایه‌ سه‌ر پارێزگای صلاح الدین كه ‌له‌ ئێستادا یه
‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ كێشه‌-له‌سه‌ره‌كان، ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌ دوره‌. به‌درێژایی مێژو ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌ بوه‌ له‌ نێوان كورده‌كان و عه‌ڕه‌به‌كان و توركمانی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌وه‌، هه‌نوكه‌ شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیی شان به‌ شانی تورکمانە شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان له‌گه‌ڵ كورددا ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌. شەڕەکە ئەم جارە له‌ڕێی ترس و تۆقاندنی كوردنشینه‌كان و ‌ناچاركردنیانە به‌ به‌جێهێشتنی شوێنه‌كانیان و ‌هه‌وڵدان بۆ به‌شیعه‌كردن و‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌ر
امبه‌ر سونه‌نشینه‌كان كرا.
ئه‌م مێژوه‌ درێژه‌ی شه‌ڕكردنه‌ و ئه‌م هه‌مو خوێنڕشتنه‌ له‌م شارۆچكه‌یه‌دا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌ به‌ ئێمه‌ چی؟ له‌كاتێكدا ناوچه‌ی گه‌وره‌ ترو گرنگتر هەن؟
ره‌نگه‌ به‌ لای لایه‌نه‌كانه‌وه‌ زۆر رون نه‌بێت كه‌ ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌ له‌ پای چییه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی له‌ روانگه‌ ئابورییه‌كه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م كێشه‌یه‌ی نه‌كردبێت.
له‌دوای دروستبونی داعش و پاشه‌كشه‌ی سوپای عێڕاق ده‌سته‌ڵاتی كوردیی تا راده‌یه‌ك كۆنترۆڵی پارێزگای كه‌ركوكی گرتوه‌ته‌ ده‌ست و‌
رۆژانه‌ به‌ بڕی 200000 به‌رمیل له‌ رێگه‌ی بۆڕییه‌کانی نەوتی حكومه‌تی كوردستان نەوتەکە هه‌نارده‌ دەکرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ‌یاریزانه‌كانی پشت په‌رده‌ له‌ڕێی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق ئه‌جێندایه‌ك رێكبخه‌ن كه‌ ژێراوژێر نه‌وته‌كه‌ به‌كاربهێنن له‌ڕێی ته‌كنیكی چاندنی كێڵگه‌ی لار وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌.
له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكه‌ كه‌ سنوربه‌زاندن بو به‌رانبه‌ر سیاده‌ی عێڕاق له‌ ساڵی 1990، رژێمی ئه‌و كاته‌ی عێڕاق په‌لاماری وڵاتی كوێتی دا. وه‌ له‌ ئێستادا وڵاتی ئێران هه‌مان ته‌كنیك به‌كاردێنێت له‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باشوری عێڕاق وه توێژه‌رانی ئه‌و بواره‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ و دۆكیومێنتیان پێشكه‌ش كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كورد توزخورماتو له‌ده‌ستبدات و دوای ئه‌وه‌ بێگومان شاره‌كانی چوارده‌وری كه‌ركوكیش هه‌مان هه‌وڵی بۆ ده‌درێت. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ركوكیش له‌ده‌ستنه‌دات، به‌م شێوه‌ش هه‌مو به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی ژێر زه‌ویی كه‌ركوك به‌ بۆڕی ده‌دزرێن.
ده‌سته‌ڵاتی كوردیی تا ئێستا ویستویه‌تی له‌ڕێی یاسایی و ده‌ستوریی كاره‌كان ئه‌نجامبدات و ناوچه‌ كێشه‌-له‌سه‌ره‌كان یه‌كلابكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌بینین به‌ زه‌بری هێز شار و شارۆچكه‌كانمان پێ چۆڵ ده‌كرێت و وڵاتییه‌ كورده‌كان شار به‌ده‌ر ده‌كرێن.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كوردیی، یه‌كگرتو و ته‌با بن له‌م بابه‌ته‌دا تاوه‌كو جارێكی تر كورد نه‌بێته‌وه‌ داشێكی دامه‌ له‌ بابه‌ته‌ سیاسیی و ئابورییه‌كاندا به ‌ده‌ستی یاریزانه‌كانی پشت په‌رده‌.

The Players Behind the Curtain

By Dr. Bayad Jamal Ali:
In the past twelve years, since the regime change in Iraq, the different Iraqi factions have been in continuous struggle over claimed rights, territories, power, money, status, and different agendas, each according to their faction’s demands. Kurds have wanted to implement article 140 of the Iraqi constitution — to hold a referendum on the claimed Kurdish territories outside of Kurdistan Regional Government (KRG) control — but this has been stalled for years by the Iraqi Central Government. The Shia Baghdad government has kept persecuting the Sunnis, which has led to the welcoming of the Islamic State of Iraq and Syria into Sunni territories. The different Shia forces have been in competition with each other, occasionally fighting to gain more power according to their loyalties. Here we have to ask: are these the real reasons behind all the clashes, or are all the Iraqi factions being played like puppets?
Tuz Khormato is a town in the disputed territories: it was previously in the province of Kirkuk but was attached to Sallahudin in 1976. It is around 60 km from the city of Kirkuk, and has been a place of clashes between the mainly Shia forces, together with the Turkman population, and local Kurds. In recent weeks these tensions have escalated, with clashes between Shia paramilitaries, along with the Turkman militia, against the Kurdish Peshmarga. The acts of terrorizing the Kurdish population of the town, with assassinations and kidnappings, are all attempts to drive Kurdish residents out of the town and change its demography, as has been happening in many parts of Iraq, in particular Diyala Province, which had a majority Sunni population but where the Sunnis are now in a minority compared to the Shias. But is the conflict in Tuz Khormato just about changing the demography and control of another town which might seem insignificant to the average citizen?
The two sides that are fighting may not realize the real importance of this town. Due to a fear that the Kurds are getting more control over Kirkuk’s oil — they have already started to export it through the KRG pipeline — the hidden agenda is that, if the “Iraqi Central Government” loses Kirkuk, the real players will deploy a technique to carry on taking Kirkuk’s oil: this is the slant drilling technique, illustrated below.
Iraq invaded Kuwait because it was using slant drilling to steal Iraqi oil, and Iran is currently using the same technique on many oil fields in the south of Iraq; if the Kurds lose control of Tuz Khormato, and the next town and then the next, Kirkuk will be surrounded by pipes all around stealing the oil from underneath the city.
The Kurdish leadership has been waiting for the referendum and constitutional methods to finalize the status of the disputed areas, not yet realizing that the towns are being taken by force by the opposition parties. We hope that the Kurdish leadership will unite for the cause that hundreds of thousands of people have shed blood for, and not be played like pawns in a game of chess.

Wednesday, November 25, 2015

Kurdistan’s Leadership Vision for 2021


By Dr. Bayad Jamal Ali:
With the current ongoing drop in oil prices, each country that has an oil-dependent economy is finding solutions and alternatives in order to cope with this. Some countries are undertaking austerity measures, others are borrowing money to cover expenses, and some are increasing exports like Iraq and Kurdistan; however, the United Arab Emirates is getting ready to celebrate the export of its last barrel of oil.
In a very bold and impressive move, the UAE crafted and announced a new policy which is called the Science, Technology & Innovation Policy, in which they have allocated 300 billion Dirhams (85 billion US Dollars) to be invested in initiatives that will enhance the non-oil economy of the United Arab Emirates. According to the announcement of the ruler of Dubai, Sheikh Mohammed bin Rashid Al Maktoum, this initiative has been supported through changes in legislation to minimize the government constraints on innovation, financial support, and practical initiatives. These investments and policies will be all in support of the non-oil economy, and to focus on health and education, energy, transport, water and technology, expanding solar energy, nuclear research and R&D in the fields of robotics, artificial intelligence and genomics and will continue into 2021. As Sheikh Mohammed bin Rashid Al Maktoum states: “Our goal is the development of a non-oil knowledge economy”
In an earlier article, “Kurdistan’s Dutch Disease”, the role of oil and the oil-dependent economy was discussed, and in another article, “The Dilemma of Kurdistan’s Black Gold”, the reaction and response of these oil-dependent economies, and especially Kurdistan, was discussed. However, today we will discuss: does Kurdistan Regional Government (KRG) has a vision for its people?
Every person, organization, company and government needs a vision, and should craft a strategy and plan to reach that vision. If we keep comparing ourselves to the rest of Iraq and we say we are doing better than them, that would be a huge mistake and we will continue deceiving ourselves, but if we benchmark our practices with successful countries then we will keep trying to be better for our future generations. Dubai started the preparations and plan for Dubai Expo 2020 ten years earlier, in 2010. And today it has announced a vision for 2021. As a citizen of Kurdistan, do you know your government’s vision? Do you know what their plans are? And do you know that, out of 21 ministries of the KRG, only 8 of them have working websites?

رؤية أقليم كوردستان الأقتصادية لسنة 2021

د. بياد جمال علي
مع الأنخفاض المستمر لأسعار النفط, تحاول الدول التي أقتصادها يعتمد على تصدير النفط, بأيجاد حلول و بدائل من اجل التغلب على مشكلة أنخفاض تصدير النفط. بعض البلدان بدأت بتطبيق أجرائات تقشفية و البعض ألأخر بدأ بسحب قروض مالية من اجل تغطيه المصاريف أو زيادة أنتاج و تصدير النفط مثل العراق و أقليم كوردستان, بينما دولة الأمارات العربية المتحدة تحضر للأحتفال بتصدير اخر برميل نفط.

بادرت دولة الأمارات العربية المتحدة بخطوة قوية و مميزة في حياكة سياسة جديدة تحت أسم ( السياسة العليا للعلوم و التكنلوجويا و ألابتكار) بحيث بدأت بأستثمار 300 مليار درهم (85 مليار دولار) من أجل دعم المبادرات المنشطة للأقتصاد الوطني بعيدا عن النفط, حيث أعلن حاكم أمارة دبي الشيخ محمد بن راشد ال مكتوم عن هذه المبادرة و دعمها عن طريق مراجعات تشريعية و أستثمارات مالية. هذه الأسثمارات و السياسات تركز على تطويرات في القطاعات الصحية, التعليمية, الطاقة, النقل, المياه, التكنولوجيا, و البحث العلمي مع دعم أبحاث الفضاء و صناعات الطيران المتخصصة. و كما أشار اليه حاكم دبي " غايتنا التوسع الاقتصادي على أساس المعرفة"

ناقشنا في مقال سابق " العدوى الهولندية في كوردستان" دور النفط في أقتصاد الدول المعتمدة على النفط, و في مقال اخر " معضلة الذهب الأسود في كوردستان" ناقشنا رد فعل البلدان المعتمدة على النفط مقابل هبوط الأسعار و خاصة في كوردستان, و لكن اليوم نناقش رؤية حكومة أقليم كوردستان المستقبلية من أجل مواطنيها. 

على كل شخص, منظمة, شركة, او حكومة أن يكون لديه رؤية و وضع خطة و أستراتيجية لأجل تحقيق هذه الرؤية. أذا أستمرينا بالنظر للأسفل و ذلك بمقارنة أنفسنا بغيرنا من الدول النامية و تأكيد بأننا متقدمون على غيرنا, فسندخل بدائرة مخادعة لأنفسنا فقط. لكن أذا قارنا أعمالنا مع البلدان المتقدمة فسيزيد عطائنا و سنعمل على خلق مستفبل أفضل لاجيالنا القادمة. أمارة دبي باشرت بالتحضير و التخطيط من أجل (دبي أكسبو 2020 ) قبل 10 سنوات من بدئها اي في سنة 2010. و اليوم أعلنت عن روئيتها الجديدة اللتي ذكرناها في بدايه هذه المقالة, أن هذه الرؤية سوف تحقق في سنة 2021. أنت كمواطن في أقليم كوردستان:

- هل تعلم ما هي رؤية حكومتك ؟
- هل تعلم ما هي خططها ؟
- هل تعلم أن من مجموع 21 وزارة في هذه الحكومة, يوجد فقط 8 وزارات لديها مواقع ألكترونية عاملة ؟

Sunday, November 22, 2015

روئیای ئابوریی ئیماڕات و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021

د به‌یاد جه‌مال عه‌لی
لەگەڵ دابەزینی نرخی ئێستای نەوت و حاڵی خراپی لە بازاڕەکانی جیهاندا، دەبینین هەمو ئەو وڵاتانه‌ی ئابورییان پشتبەستون بە سامانە سروشتیەکان، بە تایبەت نەوت، بەدوای ئەڵتەرناتیڤێک و‌ چارەسەرێک دەگەڕێن بۆ هاوسەنگیی باری ئابورییان.
لەم بارودۆخانەدا زۆرجار هەندێک وڵات سیاسەتی کەمکردنەوەی (تقشوف) بەکاردەهێنێت و هەندێکیشیان پەنادەبەنە بەر قەرزکردن و هەندێکی تر هەناردە زیاددەکەن، وەک عێڕاق و هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبینین وڵاتێکی وەکو ئیماڕاتی یەکگرتوی عەڕەبیی ئاهەنگی فرۆشتنی کۆتا بەرمیل نەوتیان گێڕا بە واتایەک کە چیتر نەوت هەناردە ناکەن بەمەبەستی فرۆشتن.
لەگەڵ ئەوەشدا وەک هەنگاوێکی گرنگی ئەو وڵاتە هەستا بە راگەیاندنی سیاسەتێکی نوێ بە ناوی سیاسەتی زانست و تەکنەلۆجیا و داهێنان. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی سێ سەد ملیار درهەم (هەشتا و پێنج ملیار دۆلاری ئەمریکی) وەبەرهێنان بکرێت بۆ پاڵپشتیی دەستپێشخەرییەکانی ئەو ئابورییانەی پشتیانبەستوە بە نەوت. وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتوە کە حاکمی دوبەی (شێٍخ محمد بن راشد ئال مکتوم) هەڵدەستێت بە پاڵپشتی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە لەڕێی گۆڕینی تەشریحاتی حکومی و پاڵپشتیی داراییی و پاڵپشتیی پراکتیکی حکومەتیی لە پێناو سیاسەتە نوێکەدا. ئەم سیاسەتە وەبەرهێنانە بە مەبەستی بەرەوپێشچونی ئابوریی نانەوتی رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچونی هەر یەک لە بوارەکانی تەندروستیی و خوێندنی باڵاو وزە و گواستنەوە و ئاو و تەکنەلۆجیا و وزەی خۆر و لێکۆڵینەوەی ئەتۆم و لێکۆڵینەوە (ریسێرچ)  لە بواری رۆبۆتیەکاندا. هەروەها بەردەوامدەبێت تا ساڵی 2021، هەر وەک حاکمی دوبەی ئاماژەیپێکردوە  ” ئامانجمان پەرەپێدانی ئابورییە لەسەر بنەمای مەعریفە “.
لە وتارێکی رابردومدا بەناوی “پەتا هۆڵندیەکەی کوردستان” باسمان لە رۆڵی نەوت کردوە لەو وڵاتانەی ئابورییان پەیوەستە بە سامانە سروشتییەکان بەتایبەت نەوت. لە وتارێکی تردا بەناوی “گێژاوی زێرە رەشەکەی کوردستان” باسمان لە کاردانەوە سلبییەکان کردوە کە چۆن ئەم جۆرە ئابورییە دەگونجێنێت لەگەڵ ئەم بارودۆخە نوێیەدا.
بەڵام ئەمڕۆ پرسیاری ئەوە دەکەین کە ئایا دەستەڵاتی کوردیی، وەک دەستەڵاتی ئیماڕاتیی، هیچ روئیایەکیان هەیە بۆ کۆی کەرتە جیاوازەکان؟ ئایا هیچ روئیایەکیان  بۆ ئابوریی وڵات و تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە هەروەک چۆن پێویستە هەمو تاکێک یا رێکخراوێک یاخود حکومەتێک روئیایەکی  هەبێت،  پلانێکی ستراتیژی هەبێت بۆ گەیشتن بەو مەنزڵە؟
لە هەمان کاتیشدا، ئەگەر بێت و هەرێمی کوردستان بەراوردبکەین بە ناوەڕاست و خواروی عێراق بەوەی کە ژیانمان باشترە لەوان گومانی تێدا نییە کە هەڵەیەکی گەورە دەکەین و خۆهەڵخەڵەتاندنێکی بێسود دەبێت، بەڵام ئەگەر بێت و بەراوردی خۆمان بکەین بە نمونەی وڵاتێکی سەرکەوتو لە هەمو رویەکەوە بێگومان هەنگاوێک دەنێین بەرەو ئایندەیەکی گەش بۆ وڵات و کۆمەڵگا.
دوبەی خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی بەناوی ” دوبەی ئێکسپۆ” کە لەساڵی (2010)  پلانی ئەم پێشانگا نێودەوڵەتییەیان داناوە،  ئەم راگەیاندنە سیاسییە نوێیە کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد روئیای ئیماراتە بۆ (2021).
سەرنجێک بدە و با پرسیارێک لە خۆمان بکەین:
ئایا وەک وڵاتییەکی ئەم هەرێمە هیچ زانیارییەکت هەیە لەسەر روئیای دەستەڵاتی کوردیی بۆ ساڵانی داهاتو؟
ئایا دەزانی پلانەکانیان چین و چی لە ژیانی تۆ دەگۆڕن؟
ئایا دەزانیت لە کۆی 21 وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها 8 وەزارەتیان ماڵپەرە فەرمییەکانیان کار دەکات؟

Wednesday, November 18, 2015

سه‌روه‌تێك به‌فیڕۆده‌چێت


د.به‌یاد جه‌مال عه‌لی: 
له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی باران-باریندا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه‌ی باراندا هه‌مومان دڵخۆشین به‌و سه‌رمایه‌یە گرنگه؛‌ وه‌ك ده‌ڵێن نیعمه‌تێكی خودایییه گه‌رچی له‌ هه‌ندێل روه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێته‌ نه‌گبه‌تی بۆ وڵاتییان.
ئاو سامانێكی سروشتیی گرنگه‌ و تا دێت گرنگیی ئاو زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌ سروشتییانه‌ی ڕۆژانه‌ و ساڵانه ‌به‌سه‌ر زه‌وییدا دێن. ئاشكراشه‌ ئاستی خواستن له‌سه‌ر ئاو‌ له‌ جیهاندا رو له‌ هه‌ڵكشانه‌ به‌هۆی زیادبونی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ئاو ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی.
لێره‌دا گرنگه‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئاوی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ره‌كییه‌ و له‌ وڵاتانێكی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن؛ وه‌ك هه‌ردو ڕوباری دیجله‌ و فوڕات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ خاڵێكی لاوازی عێڕاقه‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی وڵات و كێشه‌ی تایفیی ناوچه‌كه‌، وڵاتی توركیاش به‌رده‌وام خه‌ریكی دروستكردنی چه‌ندین به‌نداوه‌ له‌سه‌ر هه‌ردو ڕوباری ناوبراو تاكو له‌ داهاتودا وه‌ك كارتێكی به‌هێز به‌كاریانبێنێت له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسیی و ئابورییه‌كاندا به‌رانبه‌ر عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌ قوڕگمانه‌وه‌ بگرێت.
دیاره‌ زۆربه‌ی زۆری پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌نداوه‌كان كه‌ له‌ عێڕاقدا به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می ڕژێمه‌كانی ڕابردوی عێڕاقدا دروستكراون. جێگه‌ی داخه‌ كه‌ ده‌سته‌ڵاتی كوردیی نزیكه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ پڕۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌نداو ئه‌نجامبدات به‌ڵكو نه‌توانراوه‌ پڕۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كانی ڕژێمی ڕابردوی عێڕاقیش ته‌واوبكات. له‌ ئێستادا ئه‌و به‌نداوه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌ كارده‌كه‌ن له‌ كوردستاندا به‌نداوی دوكان كه‌ له‌ ساڵی 1959 كاری پێكرا، هه‌روه‌ها به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌ ساڵی 1961، و‌ به‌نداوی دهۆك له‌ ساڵی 1988.
یه‌كێك له‌و پڕۆژه‌ گرنگانه‌ی كه‌ ته‌واونه‌كراوه‌ به‌نداوی بێخمه‌یه كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌. سەرەتای کاری ئه‌م به‌نداوه‌ له‌ساڵی 1979 ده‌ستیپێكرد و به‌ هۆی شه‌ڕی نێوان عێڕاق و ئیرانه‌وه‌ وه‌ستێنرا.  دوای ئه‌وه‌ له‌ساڵی 1988 ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ كاركردن، جارێكی تر به‌هۆی شه‌ڕی كه‌نداو پڕۆژه‌كه‌ ته‌واونه‌كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ كه‌ گشت كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م به‌نداوه‌ له‌ كاتی خۆیدا ته‌واوكراوه‌ و كارێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌واوبكرێت ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ ده‌توانرێت سودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ك (1500-2000) مێگاوات به‌رهه‌م بهێنیت كه‌ به‌ئاسانی وزه‌ی كاره‌بای كوردستان دابینبكات جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و پێداویه‌ستیه‌كانی ماڵان. حکومەتی هەرێم ساڵانە زیاتر لە دو ملیار دۆلار لە بەرهەمهێنانی کارەبا خەرجدەکات.
گلدانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئاو تا به‌رزترین ئاست به‌ پلانێكی ستراتیژی به‌ سودوه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌كانی باران و ڕوبار و كانیاوه‌كان هۆكارێكه‌ بۆ ڕاگرتن و پاراستنی ئه‌و سامانه‌ سروشتییه و به‌فیڕۆنه‌دانی، با ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوومان به‌هه‌ده‌رچو له‌ ئێستا و داهاتودا سوودی لێ وه‌ربگرین.
له‌ كۆتاییدا داوا له‌ میدیاكارانی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ بانگهێشتی به‌رپرسانی ئه‌م بوارانه‌ بكه‌ن بۆ ئەوەی ڕونكردنه‌وه‌ بده‌ن به‌ ڕای گشتی كوردستانیی له‌باره‌ی كاره‌كانیانه‌وه‌ و بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو چی كراوه‌ بۆ گلدانەوەی ئاو و دروستکردنی بەنداو و تەواوکردنی بەنداوە تەواونەکراوەکان. ئایا بیست و پێنج ساڵی داهاتومان هه‌ر وه‌ك خۆمان ده‌مێنینه‌وه‌ لە کاتێکدا ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستان لەژێر مەڕحەمەتی دەوڵەتی تورکیا و ئێران دایە؟

Saturday, November 14, 2015

The Wasted Treasure

By Dr. Bayad Jamal Ali:
With the raining season started in Kurdistan, we should think about the importance of water and how this blessing of nature is not only going wasted but also becomes a source of misery for many people as their properties get damaged.
Water is considered one of the most important natural resources in the world, especially with the impact of global warming being increasingly noticed. With the increase in population, the demand for water rises along with its role in a country’s security and its effect on economic growth.
It is crucial to realize that Kurdistan’s and Iraq’s sources of water are mainly the Tigris and Euphrates which both come from outside the country. With this weakness point, and all the troubles going on in the country, Turkey has been working to control the sources of water by building several dams to gain more influence over Kurdistan and Iraq and use this to achieve more political and economic pressure.
In a previous article the issue of food security was discussed; water is another vital point in this regard, and in the very near future we will face more problems if the government doesn’t create urgent strategic plans for security in this area. Kurdistan has been lucky so far that it hasn’t face severe drought, but if this matter is not managed properly and the risks aren’t calculated, we will definitely face this very soon.
It is sad that almost all of the water projects and dams were built during previous regimes, and the Kurdistan Regional Government has been unable to construct one strategic project in this sector. The main dams that are functioning in Kurdistan are the Dukan dam, which was built in 1959, the Darbandikhan dam built in 1961, and the Duhok dam built in 1988. There is a very important project that has been neglected, which is the Bakhma dam located in the Erbil governorate; building this dam was started in 1979 and stopped because of the Iraq-Iran war, and then work was resumed in 1988 but again stopped because of the Gulf War and never completed. It is imperative to be aware that all the essentials of this dam were finished and its completion will not require much effort, however this work has been neglected. If this dam is finished, it will be one of the biggest in the Middle East, generating between 1500-2000 megawatts which will easily cover all Kurdistan’s electricity needs, not forgetting its massive scale of water supply which will meet the region’s requirements for agricultural irrigation as well as every household’s requirements.
Utilizing water resources through strategic projects to store and maximize the water supply should be one of the top priorities; taking advantage of the rain, the water springs, and rivers through effective studies that prioritize the welfare of Kurdistan is highly necessary.
Our country is rich with this resource and it would be a pity for it all to go to waste, since in countries like Malta and Singapore it costs them more to produce a bottle of water than a bottle of beer!
Hence, this matter should be discussed widely among the Kurdish public; moreover, the Kurdistan Regional Government needs urgently to adopt strategic management, not only in the water sector, but in all sectors of government.