د به‌یاد جه‌مال عه‌لی:
له ١٢ ساڵی ڕابردودا له پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، له باشوره‌وه بۆ باكور و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا گه‌لی عێڕاق كه‌وتنه ململانێیه‌كی سیاسیی و تائیفیی سه‌خته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند هۆكارێك؛ له‌وانه داواكردنی ده‌سته‌ڵات یا پاره یاخود زه‌وی و چه‌ندین هۆكاری تریش. لای خۆشمانه‌وه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140مان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كێشه-له‌سه‌ره‌كان و ئه‌م داواكارییه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه پشتگوێخرا و هه‌ر جاره‌و به هۆی بیانویه‌كه‌وه بابه‌ته‌كه دواده‌خرا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌مته‌رخه‌میی لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان. هه‌روه‌ها سوننه‌كانیش به‌به‌رده‌وامی ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته شیعییه‌كه‌ی به‌غدادەوه كه ئه‌مه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بو بۆ دروستبونی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش). لەگەڵ ئەوانەشدا، په‌رتبونی هێزه جیاوازه‌كانی شیعه و ناكۆكیی نێوان خۆیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات و پاره و جیاوازیی فیكرییش.
پرسیارە جدییەکە ئەمەیە؛ ئایا ئه‌مانه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ناكۆكییه‌كانن یاخود له‌پشت ئه‌م كێشانه‌وه یارییمان پێده‌كرێت بێ ئ‌وه‌ی به خۆمان بزانین؟
شارۆچكه‌ی توزخورماتو كه له‌پێشدا له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك بوه و له ساڵی 1976 به بڕیارێكی سیاسیی خرایه سه‌ر پارێزگای صلاح ا‌لدین كه له ئێستادا یه
كێكه له ناوچه كێشه-له‌سه‌ره‌كان، ئه‌م شارۆچكه‌یه نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له شاری كه‌ركوكه‌وه دوره. به‌درێژایی مێژو ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه بوه له نێوان كورده‌كان و عه‌ڕه‌به‌كان و توركمانی شیعه مه‌زهه‌به‌وه، هه‌نوكه شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیی شان به شانی تورکمانە شیعه مه‌زهه‌به‌كان له‌گه‌ڵ كورددا ده‌ستیپێكردۆته‌وه. شەڕەکە ئەم جارە له‌ڕێی ترس و تۆقاندنی كوردنشینه‌كان و ناچاركردنیانە به به‌جێهێشتنی شوێنه‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ به‌شیعه‌كردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له پارێزگای دیاله به‌ر
امبه‌ر سونه‌نشینه‌كان كرا.

ئه‌م مێژوه درێژه‌ی شه‌ڕكردنه و ئه‌م هه‌مو خوێنڕشتنه له‌م شارۆچكه‌یه‌دا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه به ئێمه چی؟ له‌كاتێكدا ناوچه‌ی گه‌وره تر‌و گرنگتر هەن؟
ره‌نگه به لای لایه‌نه‌كانه‌وه زۆر رون نه‌بێت كه ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه له پای چییه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه ره‌نگه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی له روانگه ئابورییه‌كه‌وه سه‌یری ئه‌م كێشه‌یه‌ی نه‌كردبێت.
له‌دوای دروستبونی داعش و پاشه‌كشه‌ی سوپای عێڕاق ده‌سته‌ڵاتی كوردیی تا راده‌یه‌ك كۆنترۆڵی پارێزگای كه‌ركوكی گرتوه‌ته ده‌ست و
رۆژانه به بڕی 200000 به‌رمیل له رێگه‌ی بۆڕییه‌کانی نەوتی حكومه‌تی كوردستان نەوتەکە هه‌نارده دەکرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه یاریزانه‌كانی پشت په‌رده له‌ڕێی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق ئه‌جێندایه‌ك رێكبخه‌ن كه ژێراوژێر نه‌وته‌كه به‌كاربهێنن له‌ڕێی ته‌كنیكی چاندنی كێڵگه‌ی لار وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره.

له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكه كه سنوربه‌زاندن بو به‌رانبه‌ر سیاده‌ی عێڕاق له ساڵی 1990، رژێمی ئه‌و كاته‌ی عێڕاق په‌لاماری وڵاتی كوێتی دا. وه له ئێستادا وڵاتی ئێران هه‌مان ته‌كنیك به‌كاردێنێت له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوری عێڕاق وه توێژه‌رانی ئه‌و بواره چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و دۆكیومێنتیان پێشكه‌ش كردوه له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه.
بۆیه ئه‌گه‌ر كورد توزخورماتو له‌ده‌ستبدات و دوای ئه‌وه بێگومان شاره‌كانی چوارده‌وری كه‌ركوكیش هه‌مان هه‌وڵی بۆ ده‌درێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌ركوكیش له‌ده‌ستنه‌دات، به‌م شێوه‌ش هه‌مو به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ژێر زه‌ویی كه‌ركوك به بۆڕی ده‌دزرێن.
ده‌سته‌ڵاتی كوردیی تا ئێستا ویستویه‌تی له‌ڕێی یاسایی و ده‌ستوریی كاره‌كان ئه‌نجامبدات و ناوچه كێشه-له‌سه‌ره‌كان یه‌كلابكاته‌وه، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه ده‌بینین به زه‌بری هێز شار و شارۆچكه‌كانمان پێ چۆڵ ده‌كرێت و وڵاتییه كورده‌كان شار به‌ده‌ر ده‌كرێن.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كوردیی، یه‌كگرتو و ته‌با بن له‌م بابه‌ته‌دا تاوه‌كو جارێكی تر كورد نه‌بێته‌وه داشێكی دامه له بابه‌ته سیاسیی و ئابورییه‌كاندا به ده‌ستی یاریزانه‌كانی پشت په‌رده.
No comments:
Post a Comment