د. به‌یاد جه‌مال
عه‌لی
بۆ زۆربه‌مان پاره وه‌ك پێوانه‌ی
ژماردن به‌دراو ده‌كرێت وه‌ك دۆلار، پاوه‌ند، یۆرۆ، یوان، دینار، هتد... ئه‌م
دراوانه‌ی پێی ده‌وترێت پاره‌ی باوه‌ڕپێكراو (Fiat Money) كه‌بریتییه له‌كاغه‌زی چاپكراو كه‌بانكی ناوه‌ندی
و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر به‌هاكه‌ی چونكه هیچ به‌هایه‌كی سروشتیی
نییه به‌ڵام پێویسته بۆی ئاڵوگۆری بازرگانی به‌رده‌وام بێت له‌ئابوری وڵات‌دا.
ئێمه ڕاهاتووین كه‌دراو به‌كاربهێنین له‌شێوازی پاره‌ی
كاغه‌ز و پاره‌ی ئاسن، به‌ڵام هه‌روه‌ها به‌شێوازی كریمانه‌یی له‌گه‌شه‌كردندایه. له‌وڵاتانی پێشكه‌وتودا مامه‌ڵه به‌دراوی
كاغه‌ز به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌مبووندایه. مووچه‌كانیان ده‌چێته سه‌ر حسابی
بانكه‌كه‌یان به‌ژماره كه‌باڵانسه‌كه‌یان زیاد ده‌كات، وه خه‌رج كردنی مووچه‌كانیان
زیاتر له‌ڕێگه‌ی ڤیزا كارد و ماسته‌ر كارد ده‌كه‌ن. به‌ڵكو ئێستاش دراوی دیجیتاڵ (Cryptocurrency) كه له‌گه‌شه‌كردندایه وه‌ك
بیتكۆین.
له‌عێراق و
كوردستان پاره به‌شێوازی نه‌قد (Cash)
به‌كاردێت له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مامه‌ڵه‌كانمان، وه هه‌روه‌ها متمانه به سیستمی
بانك نه‌گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك كه‌پشتی پێ ببه‌ستین له‌مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و داهات
و خه‌رجی ڕۆژانه‌مان، به‌ڵكو پاره‌كانیشمان شاردۆته‌وه له‌به‌ر بێ متمانه‌یی به‌سیستمی
بانكی. به‌پێی لێدوانی سه‌روكی بانكی ناوه‌ندی عیراقی زیاد له چل ترلیۆن دینار له‌ده‌ره‌وی
سیستمی بانكیه وه له‌ماڵان هه‌ڵگیراوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كاته 70% ی گشت
پاره‌ی دیناری عیراقی چاپكراو. ئه‌م دیارده‌یه‌ی پاره شاردنه‌وه‌یه پێی ئه‌ڵێن (Cash Hoarding) كه كێشه‌یه‌یكی بڵاوه له‌وڵاته
دواكه‌وتووه‌كانه.
به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چی ئه‌گوزه‌رێت له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو، پاره ڕۆژ به‌ڕۆژ دوورده‌كه‌وێته‌وه
له‌وه‌ی سه‌فته‌یه‌ك پاره‌ت له‌گیرفان بێت، به‌ڵكو مووچه و گشت داهاتێكت ده‌چێته
سه‌ر حسابی بانكیت كه‌له‌وێوه ئه‌گه‌ر قه‌رزی خانوو و سه‌یاره‌ت هه‌بێت لیێ داده‌شكێنرێت،
و دوای ئه‌وی پاره‌ی ئاو و كاره‌با وخه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كانی لێ ده‌كرێت، وه ئه‌وه‌ی
ئه‌مێنێته‌وه به‌كارتێكی پلاستیكی ئه‌توانی خه‌رجی كه‌یت له‌چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌ڕانه‌كانت،
یاخود له‌بازاڕی گریمانه‌ییه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت.
له‌هه‌ر
كاتێكدا بته‌وێت ئه‌توانیت پاره‌كانت به‌نه‌قد ڕابكێشیت له‌حسابه بانكییه‌كه‌ت،
به‌ڵام به‌كارێكی نامۆ ده‌بینرێت چونكه هه‌موو كاره‌كانت به كارته‌كه‌ت ده‌كرێت،
له‌به‌ر ئه‌وه كه كارێكی واده‌كرێت پۆلیس ئاگادار ده‌كرێته‌وه له‌ترسی ئه‌وه‌ی
كارێكی نایاسایی بكه‌یت. هه‌روه‌ها زۆر قورسه ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سێك بچێت پاره‌كانی
ڕابكێشێت له‌بانك له‌یه‌ك كاتدا، چونكه پاره له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا به‌تایبه‌تی له‌ئابوریه
پێشكه‌وتووه‌كان پاره به‌ژماره له‌ئابوری وڵاته‌كه‌دا و له‌حسابه باكیه‌كاندا
بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر به‌نه‌قد بوونی هه‌یه له‌به‌ر
پێویست نه‌بوونی. ئه‌و پاره ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه ده‌توانیت مامه‌ڵه و كڕین و
فرۆشتنی پی بكات به‌ڵام به كاغه‌ز و ئاسن نییه وه ته‌نها ئه‌لیكترۆنییه پێی ده‌ڵێن
پاره‌ی بانك (Bank Money)،
بۆ نموونه له‌نێوان بانكه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان و حكومه‌تدا، له‌وڵاتانی
پێشكه‌وتوو ژماره‌یه‌كه و ده‌چێته سه‌ر حسابی جیاواز، به‌ڵام له‌وڵاتانی وه‌ك
خۆمان ده‌بینین گوێنی پاره به‌پاسه‌وانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه له‌نێوان شوێنه‌كاندا.
له‌وڵاتی به‌ریتانی
ئاماره‌كانی ساڵی 2014 ئه‌وه بوو كه 97% ی پاره‌ی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی پاره‌ی بانك
كه‌ته‌نها ئه‌لیكترۆنییه هه‌ڵگیراوه نه‌وه‌ك به‌نه‌قد. ئه‌و ڕێژه به‌رزه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵك
متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ئابوری وڵاته‌كه هه‌یه وه كێشه و ترسی ئه‌وه‌ی نییه
پاره‌كه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، له عێراق به‌گشتی وه
كوردستان به‌تایبه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی دارایی ڕوویدا وه حكومه‌ت ده‌ستی
گرت به‌سه‌ر پاره‌ی بانكه‌كاندا جگه له‌وه‌ی بانكه‌كانیش كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
ناوخۆییان هه‌بوو وه ئیشیان كردبوو به‌پاره‌ی خه‌ڵك، له‌گه‌ل گه‌وره بوونی قه‌یرانه‌كه
خه‌ڵك داوای پاره‌كه‌ی خۆی ده‌كرده‌وه به‌ڵام چونكه هه‌مووی له‌یه‌ك كاتدا بوو
بانكه‌كان نه‌یانتوانی بیده‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست متمانه داڕما به‌سیستمی
بانكی و به‌سیاسه‌تی ئابوری حكومه‌ت، ئه‌م حاڵه‌تانه كه‌ڕووده‌دات پێی ده‌ڵێن (Bank Run) وه له چه‌ن شوێنێكی تریش
ڕوویداوه وه‌ك یۆنان له ساڵی 2015.
بانك بوونی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك
متمانه‌ی پێكردووه كه‌بوونی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌س متمانه‌ی نه‌مینێت به‌سیستمی
بانكی وه هه‌موو داوای پاره‌كانی كرده‌وه، ئه‌وه سیستمی بانكی تووشی ڕووخان ده‌بێت.
وه‌ك ئاماژه‌مان پیدا له‌سه‌ره‌وه
پاره‌ی چاپكراوی عێراق 52 تریلێۆن دیناره، جگه له ئاڵتون و نه‌وت و سه‌رمایه‌كانی
تر. له‌وڵاتێكی وه‌ك ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، جگه له پاره‌ی چاپكراو
و جگه له ئاڵتون و نه‌وت و سه‌رمایه‌كانی تر پاره‌ی بانكیش بوونی هه‌یه كه
سامانی حكومه‌ت و خه‌ڵكه لای بانكه‌كان به‌ژماره‌ی ئه‌لیكترۆنی.
له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
چه‌ن شێوازێكی گرنگیان هه‌یه بۆحسابكردنی پاره و سامان ئه‌ویش پێیان ده‌وترێت M0،
M1، M2، كه جۆری سه‌رمایه‌كان جیاده‌كاته‌وه
و كۆنترۆڵیان ده‌كات.
M0 بریتییه له نه‌قد به‌پاره‌ی كاغه‌ز و پاره‌ی
ئاسنین، كه‌لای خه‌ڵك و لای بانكه‌كان و لای بانكی ناوه‌ندی بوونیان هه‌یه، كه
ده‌گاته نزیكه‌ی 5 تریلیۆن دۆلار.
M1 بریتییه له M0 هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رمایه و
سامانانه‌ی كه به‌ئاسانی ده‌فرۆشرێته‌وه و ده‌كرێت به‌نه‌قد، به‌های ئه‌م جۆره
ده‌گاته نزیك 25 تریلیۆن دۆلار.
M2 كه بریتییه له M1 و M0
هه‌روه‌ها سه‌رمایه درێژخایه‌نه‌كان له‌گه‌ل ئه‌و پاره‌ی خه‌ڵكه‌ی كه به‌ژماره
له‌بانكه‌كاندا هه‌یه كه واده‌كات هه‌مووی پێكه‌وه بگاته 60 تریلیۆن دۆلار.
هیوامان
زۆربوو بۆ كوردستان كه‌پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت له‌بواری ئابوری و كار و پاره
و بانكدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه هیواكانمان له‌جێگه‌ی خۆیان نه‌بوون.
No comments:
Post a Comment