"تایپکردنی بەحث"
چەن ڕۆژێک لەمەو پێش لە ئیش تەواو بووم ئەڕۆشتمەوە ماڵەوە، لە ڕێگەدا ئاوڕم دایەوە بە سودفە بینیم لەسەر جامخانەیەک نوسرابوو "ئامادەین بۆ تایپ کردنی بەحث بەکالۆریوس ـ ماستەر ـ دکتۆرا" ئیتر من ڕۆیشتمە ماڵەوە بەس هەر لە مێشکم مایەوە، بەیانی گەڕامەوە ئیش لە کوڕەکانم پرسی ئەرێ "ئامادەین بۆ تایپ کردنی بەحث بەکالۆریوس ـ ماستەر ـ دکتۆرا" یەعنی چی؟ کەسیان نەیانزانی
ئێ خۆم نەگرت هەستام چووم بۆ ئەو شوێنە خۆم کرد بە ژوورا کوڕێکی گەنجی لێ بوو سەلامم لێ کرد و ووتم ئەرێ برام ئەمە یەعنی چی؟ یەعنی تەلەبەکە یەت چی لە دڵ بێت ئەیڵێت و ئێوە ئەینووسنەوە؟
ووتی نەوەڵا تۆ بابەتی بەحثەکەتمان پێ ئەڵێی لەسەر هەرچییەک بێت و ئێمە بۆت ئەنووسین و تۆ تەقدیمی ئەکەیت... ووتم یەعنی تەلەبەکە هیچ نانووسێت ووتی نا ئەو بەس پارەکە ئەیات و بەحثەکە وەرئەگرێت لەسەر هەر بابەتێک بێت... منیش زۆر سەیر بوو بەلامەوە چووم بۆ چەن شوێنێکی تر پرسیارم کرد دەرچوو نەک بەس بەحث بەڵکو واجبی ڕۆژانەش بە حازر کراوی هەیە بۆ نموونە ئەچیت ئەڵێی شتێکم بەرێ لەسەر واجبی فڵانە بابەت....
ئیجا لە چەن بۆنەیەکدا کە بەرپرسانی چەند زانکۆیەکم بینیوە پرسیاری ئەوەم کردووە کە زۆر کۆمپانیا کە پێویستی بە کارمەند ئەبێت و موقابەلەی دەرچووانی زانکۆ ئەکەن کێشەی ئەوەیان هەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لەو دەرچووانە شتێکی ئەوتۆ نازانن لەو کولیەی کە تەخەرجی لێ کردووە، ووڵامەکە ئەوە بووە کە ئەمرمان بۆ یەت کە تەلەبە دەربچینین و پاڵیان پێوە بنین بۆی تەلەبە موزاهەرە و خۆپیشاندان نەکەن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە خوێندکار بەکەلورێوس و ماستر و دکتۆرا بێنێت بە بەحثێک کە بۆی نووسرابێت و هیچ هیلاک نەبووبێت پێی، وە دەسەڵاتێک لە ترسی خۆپیشاندان لە دژی کەم و کورتییەکانی خوێندنی چەندین جیل بکات بە قوربانی، نەوەی داهاتووی کوردستان چی ڕۆڵێکی ئەبێت لە بونیادنانی ووڵاتدا؟
شەهادە هەر ئەو پارچە کاغەزەیە کە هەڵیئەواسی بە دیواردا یان نیشاندەرێکە کە لەزانستێکی تایبەتدا پێیەکت خستۆتە ناوەوە؟
جارێکیان لە مەجلیسێکدا پیاوێکی بە تەمەن کە ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە کۆمەڵگاکەمان ووتی دکتۆراکانی ئەمڕۆی زانکۆکانمان سومعەی بەکەلۆرێوسەکانی ئێمە خراپ دەکات کە لە شەستەکان و هەفتاکان هێناومانە! بیرێک لەو ووتەیە بکەرەوە...
د. بەیاد جەمال عەلی
No comments:
Post a Comment