Tuesday, August 18, 2015
كه‌م و كورتییه‌كانی ئابوریی كوردستان
د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی
وه‌ك ده‌بینین له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردودا هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه به‌ره‌و پێشچونێكی باشی به‌خۆوه دیوه، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كرێت به‌ره‌وپێشچونی ئه‌م دۆخه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو یاخود سیستماتیك نه‌بوه، به‌ڵكو خاڵی سه‌ره‌كیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه‌له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه دابینكراوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه‌خه‌رجی كارپیێكردن و وه‌به‌رهێنان زیاتر هانده‌ر بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری ناوچه‌كه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی باسه ئه‌وه‌یه ئابوریی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م روبه‌ڕونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌دا به‌رامبه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو، نه‌یتوانیوه به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ له‌خۆی بكات، بۆیه ده‌بینین كاردانه‌وه‌ی خراپی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌دوای خۆێدا هێناوه چ بۆ حكومه‌ت و بازاڕ چ بۆ تاكی به‌كاربه‌ر.
گومانی تێدا نییه كه‌هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جۆره سه‌رچاوه‌كانی بنه‌مای ئابوریی تێدایه؛ وزه، سه‌رمایه، ده‌ستی كار، ئاستی رۆشنبیری. ئاشكراشه كه بونی ئه‌م سه‌رچاوانه له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێته هۆی پێشخستن و به‌ره‌وپێشچونی هه‌مو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی وڵات.
دیاره بوونی هه‌موو ئه‌م سه‌رچاوانه بێ كه‌موكورتی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیشدا به‌دی ناكرێت به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له‌خاڵه به‌هێزه‌كان بۆ به‌ره‌و پێشچونی ئابوری ناوچه‌كه به‌و مه‌رجه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو كاری پێبكرێت.
بۆنمونه هه‌موان ده‌زانن به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌ی وزه كارێكی قورس نییە و نابێته رێگر له‌مبه‌ره‌وپێشچونی ئابوریی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خاوه‌ندارێتیمانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه. پاشان بونی سه‌رمایه به هه‌مان شێوه یه‌كێك نه‌بوه له‌كێشه‌كانی نه‌بونی سه‌رچاوه تاكو بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌هۆكاری سیاسیی له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، كه ده‌كرا جۆرێك له خۆ-ئاماده‌كردن بكرایه له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه روبه‌ڕوی هەرێمەکە بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها بونی ده‌ستی كاره به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رچاوه‌كانی تر نه‌بۆته بیانو بۆ په‌كخستنی به‌ره‌وپێشچونی ئابوریی به‌ڵام لاوازی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌می هه‌لی كار بۆته گرفتێك له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌كه‌دا كه نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست سودی لێ وه‌ربگیرێت.
خۆشبه‌ختانه ئاستی رۆشنبیریی تاكی كورد گۆڕانێکی باشی بەسەردا هاتوە به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین له‌ئاستی پێویستدا نییه كه بتوانرێت ببێته هانده‌رێك بۆ به‌ره‌و پێشچونی بار‌و دۆخه‌كه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ دارێژڕاو سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌ربگیرێت كه ئاماژه‌مان پێدا ده‌توانرێت گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاو ببینرێت له بواری كه‌رتی تایبه‌تدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هێزی كار سودمه‌ندی گه‌وره بێت له پاداشتی به‌رهه‌مه‌كانی كه ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه بۆ چونه نێو سیسته‌مێكی سه‌رمایه‌داری (كه‌پیتاڵیزم).
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خاڵی وه‌به‌رهێنان له توانا مرۆییه‌كاندا ده‌مانگه‌یه‌نێته ئابورییه‌كی جێگیر بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته چه‌ند رێكارێك بگرینه به‌ر له‌وانه:
یه‌كه‌م: تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه له‌سه‌ر باری هه‌نوكه‌یی ئابوریی و سیاسیی و ئاستی رۆشنبیریی كۆمه‌ڵگا، و دانانی پلانی وه‌به‌رهێنانی زنجیره‌یی به‌شێوه‌یه‌ك كاری پێبكرێت نه‌وه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان سودمه‌ندبن لێی.
دووهه‌م: ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ده‌بنه رێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلان و پێكانی ئامانج.
سێهه‌م: دروستكردنی ستراتیژییه‌كی گونجاو كه راسته‌وانه بێت له‌گه‌ڵ باری هه‌نوكه‌یی و ئاستی رۆشنبیریی تاكه‌كان.
ئه‌ڵبه‌ته بۆ گه‌یشتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه و پێكانی ئامانج، گومانی تێدا نییه كه ده‌بێت ده‌سته‌ڵات و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌ریه‌ك له بنه‌ماكانی شه‌فافییه‌ت و سه‌روه‌ریی یاسا و به‌دامه‌زراوه‌كردنی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و یه‌كسانی ره‌چاو بكه‌ن، و پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه په‌ره به بواری كه‌رتی ته‌ندروستیی و خوێندنی باڵا بدات و به پێچه‌وانه‌وه بێ بونی هه‌ریه‌ك له‌مانه، ناگه‌ین به پلانێكی سه‌ركه‌وتو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی وڵات.
له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردودا، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ركێفی ده‌سته‌ڵاتی رژێمه جیاوازه‌كانی عێراقدا بوه و نه‌یتوانیوه جوڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكات بۆ به‌ره‌وپێشچونی ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام هه‌نوكه هه‌لێكی ئاڵتونی له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان دایه بۆ سه‌ربه‌خۆ بونی ئابوری و پیشاندانی نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment