د.به‌یاد جه‌مال عه‌لی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڕوای وایه كه بونی سامانی سروشتی ڕۆڵیكی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری وڵات.
گومانی تێدا نییه كه‌به‌شێكی زۆری ئابوری وڵاتان به‌ته‌نها پشتیان به‌ستوه به سه‌رچاوه سروشتیه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی گشتی و دراوی قورس و باڵانسی بازرگانی.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دروست ده‌بێت، له‌وانه نه‌وت له‌ئه‌مڕۆدا چ سودێكی زیادكراو ده‌خاته سه‌ر ئابوری وڵات؟ وه له‌داهاتودا چ ڕۆڵێك ده‌بینێت؟ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی نرخی ئێستای نه‌وت، وه ده‌بێت بپرسین كه ئایا وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتی وه‌ك عێراق به‌تایبه‌ت وه وڵاتانی كه‌نداو به‌گشتی چ گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابوریان به‌خۆوه دیوه؟ ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن چه‌ند بووه به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه ئابوریان په‌یوه‌ست نیه به سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانه‌وه؟
ئه‌م پرسانه زۆرجار ده‌بێته باس و خواستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌عێراقدا كه زۆرجار بۆته كێشه یاخود نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چونكه نه‌وت هه‌میشه وه‌ك ئامرازێك به‌كارهاتوه له‌كێشه سیاسیه‌كانداو بۆته هۆی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و دژایه‌تی كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كاندا.
لێره‌دا ده‌توانین شیكاری ئه‌م پرسانه بچوێنین به بابه‌تێك به‌ناوی په‌تای هۆله‌ندی كه‌ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه كه‌به‌ته‌نها پشت به‌سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان ده‌به‌ستن.
له‌ڕۆژئاوادا په‌تای هۆڵه‌ندی وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كه‌به‌ته‌نها پشت به‌ستن به سامانی سروشتی، زیادبونی هاورده‌و كه‌مبونی هه‌نارده و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌م هێنانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز كرد، لێكچونێك هه‌یه وایه ؟!
بۆ زیاتر ئاشنا بونی خوێنه‌ر له‌سه‌ر په‌تای هۆڵه‌ندی لێره‌دا رونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ین، ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ده‌ی ڕابردودا له‌ساڵانی 1960 زاینییه‌وه له‌هۆڵندا سه‌ریهه‌ڵدا كه بوه هۆی سه‌ره‌تای قه‌یران له‌و وڵاته، پاش دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی زۆر گازی سروشتی له‌ده‌ریادا.
ئه‌مه‌ش وایكرد له‌پڕ ببنه خاوه‌ن داهاتێكی زۆر كه‌كاریگه‌ری كرده سه‌ر دابه‌زینی نرخی دراوی هۆله‌ندی (خڵدن) و پشتگوێخستنی پیشه‌سازی نه‌ته‌وه‌یی، دابه‌زینی ئاساتی ڕكابه‌رایه‌تی كاڵاكانیان له‌بازاڕه جیهانیه‌كاندا.
له‌كه‌یسێكی تردا كه‌له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا ڕویدا ئه‌ویش هاڕه كردنی نرخی پاوه‌نی ستێرلینگی به‌ریتانی بوو كه داڕمانێكی ئابووری به‌دوای خۆیدا هێنا كه وایكرد له‌وڵاتێكی پیشه‌سازی هه‌نارده‌كاره‌وه بێته وڵاتێكی هاورده كار به‌هۆی پشتبه‌ستن به سامانی سروشتیه‌وه.
سه‌رنج بده‌ین ئه‌م قه‌یرانانه چۆن سه‌ریهه‌ڵدا؟ یاخود نه‌وت بۆچی بوه مایه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ به‌ریتانیا؟
له‌كاتی رودانی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌به‌كان له‌ساڵی 1973 زاینی، ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ستا به بڕینی ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌بۆ ڕۆژئاوای هه‌نارده ده‌ركرد، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت به‌رز بونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه دی له‌بۆرسه‌ی جیهانی به‌جۆرێك چوار هێنده‌ی نرخی پێشووی تۆماركرد، له‌م كاته‌دا وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌م دۆخه‌ی به‌هه‌ل زانی بۆیه ده‌ستی كرد به‌ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كه‌نار ده‌ریاكانی سكۆتلاند بۆ هه‌نارده‌كردن كه‌دواتر ئه‌م قه‌یرانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌نوكه كوردستان دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه كه ده‌توانن بڵێین نه‌ك نیشانه‌كانی په‌تای هۆڵه‌ندی هه‌یه به‌ڵكو توشبویه‌كی ته‌واوی په‌تاكه‌یه.
چونكه جگه له‌وه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا پشتی به‌سامانی سروشتی به‌ستوه به‌ڵام داهاته‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ر بردوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات توانیبێتی ژێرخانێك دروست بكات وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری وڵات.
بێ پلانی له‌سیاسه‌تی ئابوری وڵات وخراپ به‌كارهێنانی داهاتی حكومه‌ت و نه‌بونی ده‌ستپێشخه‌ری له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوریه‌كاندا ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه‌ڕێگرن له‌گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری وڵات.
ئه‌ڵبه‌ته لێره‌دا مه‌به‌ست له ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر نییه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ستمان زیادكردنی ڕایه‌كی دروستكه‌رانه‌یه‌و پێداچونه‌وه‌یه له‌و قۆناغ و ئه‌زمونانه‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی جیهاندا هاتووه، وه بۆ ڕۆشنایی زیاتر كه‌له‌م دۆخه‌دا كوردستان روبه‌روی چی ده‌بێته‌وه؟
ئاشكرایه لای هه‌موان كه‌له ده ساڵی ڕابردودا هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی زۆری له‌به‌شه بودجه‌ی عیراق به‌ركه‌وتوه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌تا ئابوریه‌كه بوو.
له‌ئێستاشدا هه‌نارده كردنی نه‌وت ده‌بێته زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی په‌تا ئابوورییه‌كه ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌رێكی زانستی بۆ نه‌كرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بودجه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بێت و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بونی دابه‌زینی نرخی نه‌وت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌روی مایه پوچی ئابووری ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ئه‌سته‌م ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment