د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی
به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین جۆر سیستمی ئابوری دروست بووه،
هه‌ندێكیان كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌یان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه وه‌ك
سیستمی شیوعی و سیستمی سه‌رمایه‌داریی كه‌جه‌نگی گه‌وره‌ی درووست كرد، وه هه‌ندێكیش
سیستمی ئابوری به‌پێی بارودۆخ خۆیان دروست كرد وه‌ك وڵاته ئیسكه‌نده‌نافییه‌كان و
هه‌روه‌ها وڵاته ئاسیایه‌كان وه‌ك چین و كۆریا و سه‌نگافوره.
هه‌ر سیسته‌مه و به‌شێوازی خۆیان رۆڵ ئه‌بینن له‌درووستكردنی
ئینتاجییه‌ت و خاوه‌ن كاران و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه جیاوازه‌كان. وه له ئه‌مڕۆماندا
كه دنیای ته‌كنه‌لۆجیا و به‌دواچونی خوشگوزه‌رانییه بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی
تاك له‌لایه‌ك، وه به‌هێزبوونی پێگه‌ی وڵاتان له‌جموجۆڵی نێوده‌وڵه‌تیدا له لایه‌كی
دی.
به‌ڵام جگه له‌و سیستمه ئابوریانه، وولاتانی دیكه كه‌سه‌رچاوی
سرووشتیان هه‌یه وه پاڵپشتی ته‌واوی ئابوری و سیستمی حوكمڕانییان به‌ستوه پێی
كه‌ئه‌ویش پێی ده‌وترێت ئابوری ڕه‌یعی (ئابوریی ڕه‌یعی: یانى ئه‌و جۆره ئابورییه‌ى كه‌ته‌نها
پشت به یه‌ك سه‌رچاوه ئه‌به‌ستێت بۆ داهاتى گشتى) كه زۆر كات سه‌رچاوه‌ی
سروشتییه.
له گشت نموونه‌كانی ئابوری ڕه‌یعی، حكومه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌كی
زۆر كارمه‌ندانی زیاد ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پاداشت و حه‌وافز بۆ كاری باش كه‌مه،
كه وا ده‌كات ئینتاجییه‌تی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌مێنێت و په‌ره‌پێدانی تاكه
كه‌سی بمرێت و تاقه‌تیان نه‌مێنێت، ته‌نها پشت به‌ستنێكی ته‌واو بده‌نه ده‌ست
حكومه‌ت كه‌ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بژێوی بێت.
ئه‌م به‌شه‌ی كه هه‌موو بژێوی ژیانی ده‌داته ده‌ست
حكومه‌ت هه‌ر گه‌وره ده‌بێت تاكو ده‌بێت به چینی ناوندی كۆمه‌ڵگا (الطبقة الوسطى). ئه‌م به‌شه گه‌وره‌یه بوو به ژێرده‌سته‌ی حكومه‌ت،
وای لێ هات حكومه‌ت به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیانجوڵێنێت چونكه خه‌ڵكه‌كه هیچ
ڕێكه چاره‌یه‌كی تریان نییه بۆ بژێوی ژیانیان جگه له مووچه‌ی حكومه‌ت. وای لێ
هات چینی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر هیچ ڕایه‌ك و ووجودێكی نه‌مێنێت وه لاحول و لا قوه
ته‌نها ئه‌شهه‌دومابالله بكه‌ن. ئیتر دوای ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌عیراق
ڕوویدا به‌ده‌ست ڕژێمی پێشوو، بانگ بكرێیت بۆ شه‌ڕ وه جه‌یش و مه‌ینه‌تی له‌خزمه‌تی
فكری ساحێب پاره وه ده‌سه‌ڵات.
هه‌تا دوای ئه‌وه فیكر
و ده‌سه‌ڵاته‌كه گه‌شه ده‌كات هه‌تا ئه‌بێت به به‌شێك له هه‌موو جومگه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵگا، ئیتر دوای ئه‌وه خه‌ویشی پێوه ئه‌بینین چونكه تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌وری
نامێنێت له‌تاو خه‌می بژێوی ژیان و پارو بۆ منداڵ. چونكه هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی
حكومه‌ته. له كۆتاییدا كوشتنی كه‌رتی تایبه‌ت تاكو هاوڵاتی نه‌توانێت بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بژی.
ئێمه له كوردستان زۆر
باسی ئه‌وه‌مان كرد له وتاره‌كانی ڕابردوو كه سیاسه‌تی ئابوریمان هه‌ڵه بووه و
تووشی زۆر قه‌یرانی كردین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه كه فیكری
ئابوریمان ڕوون بێت وه نه‌مانگه‌ێنێت به‌و نموونه خراپانه‌ی پێش خۆمان
روویانداوه له وڵاتی خۆمان و وڵاتانی تر.