د. بهیاد جهمال عهلی
ئامادەکارییەکانی
شەڕی موسڵ دەمێکە بەردەوامە، و چەندین وڵات و لایەن بەژدارن لەم ئامادەکاریانە لە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عیراق،
ئێران، کوردستان، وبێ گومان تورکیا
ووتە
تازەکانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی موسڵ و پێویستی نیشتەجێبوونی
تەنها موسڵمانە سوننەکان لەو ناوچەیە قسەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا، لە کاتێکدا کە
هێزە شیعییەکان و هەندێک لە سوننە و کرد دژی بوون، بەڵام هێزە کوردییەکانی کە بەرژەوەندی لەگەڵ تورکیا هەیە و هێزە کوردییە ئیسلامییەکان و
عەرەبە سوننەکانی تر پشتگیری هەموو کارێکی تورکیا دەکەن
وجودی
هێزی سوپای تورکیا لە ناو خاکی عیراق بەناوی شەڕکردن لە دژی پەکەکە شکاندنی سیادەی
دەوڵەتی عیراقییە لە لایەک، وە هی کوردستان لەلایەکی تر، هەروەها چەندین جار قسەی
ڕەق و هەڕەشە کراوە لە نیوان بەغدا و ئەنقرە بەڵام بێ هێزی عیراق و غەرق بوونی لە
گەندەڵی و تیرۆردا بێ دەسەڵاتی کردووە
ئەم بێ
دەسەڵاتییە وای کرد خەونە ئەردۆغانییەکان گەشە بکەن بۆ گێڕانەوەی ویلایەتی موسڵ،
وە میدیای تورکی ماوەیەکە فیکرەی تورکیای گەورە زۆر باس دەکات کە جگە لە تورکیای
ئێستا تراقیا، مەقدۆنیا، کریت، قوبرس، ئەرمینیا، حەلەی و باکوری سوریا، موسڵ،
هەرێمی کوردستان بە ناوچە کێشە لەسەرەکان و کەرکوکیشەوە
لە
ڕووی ئابوری، تورکیا توانی بازاڕەکانی دەوروبەری پڕ بکات لە کاڵای تورکی، وە
هێرشکردنی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ هەموو بوارێکی ئابوری و بازرگانی لەم وڵاتانە و
لەکوردستان بەتایبەتی. جگە لەوەی بواری هەناردەکردن نەوت لە رێگەی مینای جیهان و
پارەی نەوتی کوردستان لە بانکەکانی تورکیا نووستوە، بە تەواوەتی کەوتوینەتە ژێر
مەڕحەمەتیانەوە
هەروەها
تورکیا توانی زۆربەی سەرمایەدار و خاوەنکارە سورییەکان و مەعمەلەکانیان ڕابکێشێت
بۆ تورکیا وە پشتگیریان بکات بۆی ئیش لە تورکیا درووست بکەن
ئەم
گەشەکردنە ئابورییەی تورکیا لەگەڵ ووتاری ئیسلامی سوننی وای کرد تورکیا ببێت بە
یاریزانێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە وە وڵاتانی
کەنداو ببەستێت لە دژ ووتاری ئیسلامی شیعی بە سەرکردایەتی ئێرانی هاوپەیمانی ئەسەد
و حزب اللە و عیراق.
شەڕی
موسڵ هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەموو هێزەکانی کە دەیانەوێت پشکی شێر و گەورەترین
غەنیمەیان دەست بکەوێت، بەڵام لێرەدا ئەبێت بیر لەوە بکەینەوە ئەم گەشەکردن و
بەهێز بوونە ئابوورییەی تورکیا دەبێتە تەماعی خاک و زەوی و زیادکردنی هێز کە بۆی
بجەنگێت؟ وە ئایا ئێمە چی بکەین بۆی ژێر پێ نەکەوین؟
No comments:
Post a Comment