لە ساڵی 1988 کۆمپانیای کۆداک زیاد لە 170 هەزار کارمەندی هەبوو وە 85% کاغەزی شتنەوەی وێنەی جیهانی بەرهەم دەهێنا... دوای چەن ساڵێک کۆمپانیاکە ئیفلاسی کرد و مایە پووچ بوو لەبەر ئەوەی ئەو "بزنز مۆدیل" کە ئیشیان لەسەر دەکرد باوی نەما!
ئەوەی بەسەر کۆداک هات بەسەر زۆر لە کەرتە پیشەسازییەکان دێت لە 10 ساڵی داهاتوو کە چۆن ڕووی دا لە 10 ساڵی ڕابردوو... وە لەوە ئەچێت هەموو کەسێک جوان دیقەتی نەیات
زوو زوو تەکنەلۆجیا درووست ئەبێت بە شێوەیەک لە مێشکی کەسدا نییە بەڵام لە پڕ ڕۆڵێکی کاریگەر ئەبینێت لە ژیانمان و تەکنەلۆجیاکانی پێش خۆی تێکئەشکێنێت... ساڵ بە ساڵیش ئەمە زیاتر ئەبینین لە ڕێگەی زیرەکی پیشەسازی، تەندروستی، سەیارەی بێ شۆفێر ، چاپی 3D, کشتوکاڵ، خوێندن... ئەمەی ئێمە بۆی ئەچین پێی ئەڵین نەوەی چوارەم لە شۆڕشی پیشەسازی!
ئیتر نازانم ئێمەی کورد لە شۆڕشی پیشەسازی یەکەم تێگەیشتوین تاکو بچینە چوارەم؟
بەرنامە سۆفتوێرەکان چەندین کەرتی پیشەسازی وێران دەکات لە دە ساڵی داهاتوو... با تۆزێک نموونەتان بۆ باس بکەم
ئێستا بەرنامەیەک هەیە ناوی "ئوبەرە" کە بووە بە گەورەترین کۆمپانیای تەکسی لە دنیادا وە خۆشیان ساحێبی یەک سەیارەش نین!
بەرنامەیەکی تر هەیە ناوی "ئێر بی ن بی" کە گەورەترین کۆمپانیای حیجزی هۆتیل و شوقەیە بەڵام خۆی ساحێبی ژوورێکیش نییە
زیرەکی پیشەسازی Artificial Intellegince ئێمە دەبات بەرەو دنیایەکی نوێ
بۆ نموونە ئێستا کۆمپانیای "ئای بی ئیم" IBM WATSON وای کردوە ڕاوێژی یاسای یاخو ئیستیشارەی قانونی بۆت بکات بە چەن چرکەیەک و باشتر بیکات لە مرۆڤ.. وە هەروەها زیرەکی پیشەسازی و ئامێرەکانی دۆزینەوەی نەخۆشی ڕۆڵی زیرەکتر و نەتیجەی باشتر ئەدەن لەوەی مرۆڤ خۆی بیکات
ساڵی 2030 کۆمپیوتر زیرەکتر ئەبێت لە مرۆڤ.
ساڵی 2020 سەیارەی بێ شۆفێر دێتە بازاڕ کە بە پێی نموونەکە تەلەفون ئەکەیت بۆ سەیارەکەت بۆی بێت بە دوات وە کێشەی گەڕاج و سەیارە ڕاگرتنت نابێت، وا باس دەکەن کە مناڵەکانمان پێویستیان بە مۆڵەتی شۆفێری نابێت!
ڕێژەی مردن بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ملیۆنیک و دووسەد هەزار دادەبەزێت بۆ تەنها دووسەد هەزار لەبەرئەوەی سەیارەی بێ شۆفێر ڕێژەی ڕووداویهاتوچۆ کەم دەکاتەوە لە باتی ئەوەی هەموو سەد هەزار کیلۆمەتر ڕووداویکی هەاتوچۆ ڕووبدات دەبێت بە هەموو دە ملێون کیلۆمەتر جارێک.
سەیارەکانمان دەبێت بە "تێسلا، گووگڵ، ئەپڵ..." کۆمپانیاکانی سەیارەکان هەمووی ئەیەوێت فریا بکەوێت بەڵام تەکنەلۆجیای گووگل و ئەپڵ زۆر لە پێشە
سەیارەی کارەبایی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد ئەکات و لە ئێستادا تێسلا داواکارییەکی زۆری لەسەرە لە وڵاتانی جیهان وە ڕۆژ بە ڕۆژ کار لەسەر ئەوە دەکرێت ژینگە پاکتر بێت و ئیزعاجات کەمتر بێت.
کۆمپانیاکانی تەئمین زۆر زەرەرمەند ئەبن چونکە ڕووداوی هاتوچۆ زۆر زۆر کەم دەکات.
لە جیهانی تەندروستی ئیش لەسەر ئەوە دەکرێت کە ئامێرە پزیشکییەکان لە تەلەفونەکەت ببەسترێت لە ڕێگەی Tricode X بۆی بتوانیت ئەشیعە و فەحسی خوێن و پیداویستییەکانی ترت بە خۆڕایی دەستت بکەوێت.
شێوازی خوێندنیش ئەگۆڕێت چونکە وای لێ یەت موبایەلی زیرەک نرخی زۆر هەرزان دەبێت و هەموو کەس پێی ئەبێت
ئێمە لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەداین، ئێمەی کورد لە کوێین بە بەراورد لەگەڵ جیهاندا؟
ئایە دەست ئەیات لەم جیهانە پێشخستن بە عەقڵیەتی خۆمان نەیەین؟
ئایە ئەم نەوانەی کە تەخەروج ئەکەن لە زانکۆکانمان ئەتوانن بەشدار بن لە پێشکەوتنی ئینسانیەت و تەکنەلۆجیا؟
ئایە ئیدارەی حکومەت بەم شێوەیە هیوا ئەبەخشێت بۆ ئابوری و بژێوی ئایندەی میلەتێک؟
د. بەیاد جەمال عەلی
No comments:
Post a Comment