Tuesday, June 7, 2016

ڕوانگەیەک لە ئایندەی هەموومان وە لە مەوقعی خۆمان



لە ساڵی 1988 کۆمپانیای کۆداک زیاد لە 170 هەزار کارمەندی هەبوو وە 85% کاغەزی شتنەوەی وێنەی جیهانی بەرهەم دەهێنا... دوای چەن ساڵێک کۆمپانیاکە ئیفلاسی کرد و مایە پووچ بوو لەبەر ئەوەی ئەو "بزنز مۆدیل" کە ئیشیان لەسەر دەکرد باوی نەما!
ئەوەی بەسەر کۆداک هات بەسەر زۆر لە کەرتە پیشەسازییەکان دێت لە 10 ساڵی داهاتوو کە چۆن ڕووی دا لە 10 ساڵی ڕابردوو... وە لەوە ئەچێت هەموو کەسێک جوان دیقەتی نەیات
زوو زوو تەکنەلۆجیا درووست ئەبێت بە شێوەیەک لە مێشکی کەسدا نییە بەڵام لە پڕ ڕۆڵێکی کاریگەر ئەبینێت لە ژیانمان و تەکنەلۆجیاکانی پێش خۆی تێکئەشکێنێت... ساڵ بە ساڵیش ئەمە زیاتر ئەبینین لە ڕێگەی زیرەکی پیشەسازی، تەندروستی، سەیارەی بێ شۆفێر ، چاپی 3D, کشتوکاڵ، خوێندن... ئەمەی ئێمە بۆی ئەچین پێی ئەڵین نەوەی چوارەم لە شۆڕشی پیشەسازی! 
ئیتر نازانم ئێمەی کورد لە شۆڕشی پیشەسازی یەکەم تێگەیشتوین تاکو بچینە چوارەم؟

بەرنامە سۆفتوێرەکان چەندین کەرتی پیشەسازی وێران دەکات لە دە ساڵی داهاتوو... با تۆزێک نموونەتان بۆ باس بکەم
ئێستا بەرنامەیەک هەیە ناوی "ئوبەرە" کە بووە بە گەورەترین کۆمپانیای تەکسی لە دنیادا وە خۆشیان ساحێبی یەک سەیارەش نین! 
بەرنامەیەکی تر هەیە ناوی "ئێر بی ن بی" کە گەورەترین کۆمپانیای حیجزی هۆتیل و شوقەیە بەڵام خۆی ساحێبی ژوورێکیش نییە

زیرەکی پیشەسازی Artificial Intellegince ئێمە دەبات بەرەو دنیایەکی نوێ
بۆ نموونە ئێستا کۆمپانیای "ئای بی ئیم" IBM WATSON وای کردوە ڕاوێژی یاسای یاخو ئیستیشارەی قانونی بۆت بکات بە چەن چرکەیەک و باشتر بیکات لە مرۆڤ.. وە هەروەها زیرەکی پیشەسازی و ئامێرەکانی دۆزینەوەی نەخۆشی ڕۆڵی زیرەکتر و نەتیجەی باشتر ئەدەن لەوەی مرۆڤ خۆی بیکات

ساڵی 2030 کۆمپیوتر زیرەکتر ئەبێت لە مرۆڤ.

ساڵی 2020 سەیارەی بێ شۆفێر دێتە بازاڕ کە بە پێی نموونەکە تەلەفون ئەکەیت بۆ سەیارەکەت بۆی بێت بە دوات وە کێشەی گەڕاج و سەیارە ڕاگرتنت نابێت، وا باس دەکەن کە مناڵەکانمان پێویستیان بە مۆڵەتی شۆفێری نابێت!

ڕێژەی مردن بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ملیۆنیک و دووسەد هەزار دادەبەزێت بۆ تەنها دووسەد هەزار لەبەرئەوەی سەیارەی بێ شۆفێر ڕێژەی ڕووداویهاتوچۆ کەم دەکاتەوە لە باتی ئەوەی هەموو سەد هەزار کیلۆمەتر ڕووداویکی هەاتوچۆ ڕووبدات دەبێت بە هەموو دە ملێون کیلۆمەتر جارێک.

سەیارەکانمان دەبێت بە "تێسلا، گووگڵ، ئەپڵ..." کۆمپانیاکانی سەیارەکان هەمووی ئەیەوێت فریا بکەوێت بەڵام تەکنەلۆجیای گووگل و ئەپڵ زۆر لە پێشە

سەیارەی کارەبایی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد ئەکات و لە ئێستادا تێسلا داواکارییەکی زۆری لەسەرە لە وڵاتانی جیهان وە ڕۆژ بە ڕۆژ کار لەسەر ئەوە دەکرێت ژینگە پاکتر بێت و ئیزعاجات کەمتر بێت. 
کۆمپانیاکانی تەئمین زۆر زەرەرمەند ئەبن چونکە ڕووداوی هاتوچۆ زۆر زۆر کەم دەکات. 

لە جیهانی تەندروستی ئیش لەسەر ئەوە دەکرێت کە ئامێرە پزیشکییەکان لە تەلەفونەکەت ببەسترێت لە ڕێگەی Tricode X بۆی بتوانیت ئەشیعە و فەحسی خوێن و پیداویستییەکانی ترت بە خۆڕایی دەستت بکەوێت.

شێوازی خوێندنیش ئەگۆڕێت چونکە وای لێ یەت موبایەلی زیرەک نرخی زۆر هەرزان دەبێت و هەموو کەس پێی ئەبێت 

ئێمە لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەداین، ئێمەی کورد لە کوێین بە بەراورد لەگەڵ جیهاندا؟
ئایە دەست ئەیات لەم جیهانە پێشخستن بە عەقڵیەتی خۆمان نەیەین؟
ئایە ئەم نەوانەی کە تەخەروج ئەکەن لە زانکۆکانمان ئەتوانن بەشدار بن لە پێشکەوتنی ئینسانیەت و تەکنەلۆجیا؟
ئایە ئیدارەی حکومەت بەم شێوەیە هیوا ئەبەخشێت بۆ ئابوری و بژێوی ئایندەی میلەتێک؟

د. بەیاد جەمال عەلی

عەقڵیەتی کوردی و بەرهەمی خۆماڵی



ماوەیەکە دراسەی بابەتی بەرهەمی خۆماڵی ئەکەم، ئینجا ئەمجارە باسی کەمتەرخەمی حکومەت و شریکایەتی ئیجباری مەسٶلە گەندەڵەکان و کۆمپانیا حزبیەکان ناکەم، بەڵکو باسی عەکسەکەی ئەکەم کە هاوڵاتییانی و بەکاربەری کورد کە لەم قەیرانەیا زۆر گلەیی لە حکومەت کرد کە ئیهمال بووە لە پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی کە منیش بە تەواوەتی هاوڕام، بەڵام ئەوەی کەباس نەکراوە دۆزینەوەی خەلەلەکان لە عەقڵییەتی خۆماندا. 

لە سوپەرمارکێتێک بووم قونسوڵی ئێرانی لە سلێمانی خۆی کرد بە ژووردا داوای ماستی کرد، کابرای ساحێب دووکانیش ووتی ئەم جۆرەمان هەیە تورکیە و ئەم جۆرەمان هەیە سعودیە و ئەم جۆرەمان هەیە نازانم چییە، کابرا سەری ڕاوەشان ووتی (ئیرانی میخام) ئێرانیم ئەوێت، چەنێک ساحیب دووکان ووتی ئەمانە تامیان خۆشترە و وایە و وایە کابرا هەر ئێرانییەکەی برد ئیتر گرنگ نەبوو بەلایەوە لە تاران درووست کراوە یان مەریوان. 

لە لایەکی ترەوە هەموو ئەزانن کە سیانزدە ساڵی ڕابردوو زۆربەی زۆری پرۆژەی نیشتەجێبوون و پرۆژە حکومییەکان و هەمو جۆرەکان ئەدرا بە کۆمپانیای تورکی لەبەر ئەوەی ئەوان شارەزای زۆر باشتریان هەیە لە ئێمەی کورد لە بابەتی بینا درووست کردن، ئینجا من لە نزیکەوە ئاگادار بووم لە چەند پرۆژەیەک لە گەورەترین پێداویستی تاکو بڕغویەک لە تورکیاوە ئەیانهێنا، بۆ نموونە ئەگەر تۆ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بژیت ئێستا کە تورک درووستی کردبێت سپلیتەکەت یان ئارچەلیکە یان ڤیستڵە وە بۆ هەموو شمەکەکانی تر. 

کە چی چەن ساڵێکە موتابەعەی ئەم میلەتەی خۆمان ئەکەم وە ئەم فەترەی ڕابڕدوو زیاتر بۆی بزانم ئایا بەکاربەری کورد شتی خۆماڵی ئەکڕێت یا چۆن ئەیبینێت؟ ئایا ئێمە داوا لە خاوەن کارە کوردەکان بکەین مەعمەل بێنن و بەرهەمی خۆماڵی درووست بکەن موشتەری ئەبێت؟

خۆم چەندین جار وە ئەکیدم تۆش چەندین جار بینیوتە لە شوێنان کابرای ساحێب دووکان ووتوێتی ئەم شتە هی خۆمانە و ئەم شتە هی فڵان دەوڵەتە ئەوەی خۆمانت بە سووک بینیوە و ئەوەی ترت کڕیوە

ئەتوانم چەند نموونەیەکتان بۆ بێنمەوە

لە هەولێر مەعمەلێکی ئایس کرێم و چلوورە هەیە کە بە کواڵتیەکی بەرز درووست دەکرێت وە بە تام و پاک و تەمیز بەڵام موشتەری زۆر کەمترە بە چاو چلوورەی تورکییەوە

لە هەولێر مەعمەلی ئاسن هەیە کە شیشی بینا بەرهەم ئەهێنێت بەڵام فرۆشی کەمترە لە هی ئۆکرانی و ئیرانی

لەسلێمانی خەستەخانەی فاروق هەیە کە یەکێکە لە پێشکەوتوترین خەستەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەچی خەڵک حەز ئەکات بیشکێنێت و ئەڵێت کوڕە کەی شوێنە خەڵی تیا مرد.... ئەی خەستەخانە ئەتەوێت پێغەمبەر عیسای تیا بێت و کەس نەمرێت

ئینجا خۆشم مارکەی بەیادم درووست کرد بۆ ئامێری کارەبایی لەسپلیت و سەلاجە و تەلەڤزیۆن و ئەم شتانە وەک هەنگاوی یەکەم لە مەعمەلەکانی چین و تایلند درووستم کرد و بە کواڵتی زۆر بەرز کە لە هەزاردا یەک خەلەلی هەبوو، ووتم ئەگەر سەرکەوتوو بێت وا ئەکەم لە کوردستان مەعمەل بکەمەوە و بەرهەم بێنم، کەچی چونکە ناوەکەی کوردی بوو کڕیاڕی کەم بوو بەڵام لە بەغدا و بەسرە و ئێران تاکی نەمایەوە ئیتر منیش پەشیمان بوومەوە. 

ئێمە کێشەی ئەوەشمان هەیە کە لە هیچ نارانین و لە خۆمانەوە حوکم ئەیەین بەسەر خەڵک و بەسەر شتدا... بۆ نموونە ئەو ڕۆژە لای بەقاڵ بووم پیاوێک هات ووتی ئەرێ کاکە پڕتەقاڵی دیالە نەهات؟ بەقاڵەکە ووتی با تاقی کردنەوەیەک بکەین، جوابی داوە بەڵێ تازە گەیشت، واللە کابرا پڕتەقاڵێکی بۆن کرد وتی ئای چەن خۆشە فەردەیەکم بەرێ... کە ڕۆیشت بەقاڵەکە ووتی ئەوە پڕتەقاڵی ئێرانە بەڵام کابرا لێی نازانێت هەر لە خۆیەوە ئەڵێت پڕتەقاڵی دیالەم ئەوێت.

ئەگەر گۆڕانکاری لە عەقڵییەت و هەڵسوکەوتی خۆماندا نەکەین چۆن چاوەڕێی گۆڕانکاری بین لە ستراتیژ و بڕیاڕەکانی حکومەتدا.... حکومەتەکە پێک هاتووە لە خەڵکی ئەم کوردستانە و لە کەس و خزمی هەموومان بۆیە پێداچوونەوەکی تەواومان ئەوێت لە هەموو جوومگەکانی ژیانمان بۆ ئەوەی ئیمەش وەک میلەتانی تر دڵسۆز بین بۆ ووڵاتی خۆمان و تەنها شیعارات نەبێت.

هیوای خواردنی پڕتەقاڵی دیالە و هەناری عەبابەیلێ و کاڵەکی شەمەتان بۆ ئەخوازم

د. بەیاد جەمال عەلی

وڵاتی شوکوڵاتە لە کوێ، ووڵاتی نەوت و گاز لە کوێ

د. بەیاد جەمال عەلی

سویسرا دوێنێ دەنگدانیان کرد لەسەر بڕیارێک کە هەموو هاوڵاتییەکی سویسری مانگی دوو هەزار و پێنج سەد دۆلاری ئەمریکی $2500 وەربگرێ لە حکومەت ئیتر گرنگ نییە ئیشی هەبێت یان نا، دەوڵەمەند بێت یان نا، گەورە بێت یا بچوک، گرنگ ئەوەیە حکومەتی سویسری گەرەنتی بکات هەموو هاوڵاتییەکی داهاتی مانگانەی هەبێت و هیچی کەم نەبێت.
تەسەور ئەکەیت ئەنجامی دەنگدانەکە چی بێت؟
77% ی دەنگداران بە "نا" وەڵامیان دایەوە وە یاساکەیان پووچەڵ کردەوە، وە هۆکارەکەی ئەوەیە کە خەڵکی سویسری ئاسوودە نەبووە بەوەی پارەیەک وەربگرێ بە بێ ماندووبوونی خۆی وە هۆکار ئەبێت بە زیاد بوونی ڕێژەی تەمەڵی، چونکە ئەوکاتە زۆر کەس پێویستی بە ئیش کردن نامێنێت و زەرەر ئەیات لە ئابووری سویسرای خۆشەویست.
ئینجا ئەمە نامۆ نییە لە خەڵکی سویسرا چونکە ساڵی 2012 یاسایەکی تریان ڕەت کردەوە کە زیاد کردنی پشووی خەڵکی ووڵاتەکە بوو لە چوار هەفتە بۆ شەش هەفتە، ئەوەش ڕەت کرایەوە لەبەر ئەوەی ووتیان ئەگەر ئێمە پشوومان زیاد بکەین ووڵاتانی کە مونافەسەمان ئەکەن پێشمان ئەکەون ئەوەش زەرەر لە سویسرا ئەیات لەبەر ئەوە چوار هەفتەمان بەسە.
یەکێک لە کێشە گەورەکانی کوردستان ئەوەیە کاتێک کە حکومەت پارەی گشتی بە بێ بەرنامە و ڕەچاوکردنی ئینتاجیەت سەرف ئەکات، هاووڵاتیانی کوردستانیش ڕێگری لێ ناکەن بەڵکو هاوکاری ئەبن.
کاتێک کە حکومەت دامەزراندنی وەک ئامرازێکی سیاسی بەکار ئەهێنا بۆ کڕینەوەی دەنگ بێ ئەوەی ئەو کەسانە کە دامەزراون پێویست بکات هیچ ئینتاجییەکێتیان هەبێت بۆ ئابووری ووڵات، هاووڵاتیان شەریک بوون لەگەڵی.
بەڵکو لای خۆمان مونافەسە لەوەدا بوو کێ بتوانێت ئیشێکی بن دیواری دەست بکەوێت بە کەمترین مەسرەف و هیلاکی.
خۆشەویستی بۆ ووڵاتی خۆت ئەوەیە کە چۆن هەڵە لە ماڵ و مناڵی خۆت قبووڵ ناکەیت، بە هەمان شێوە هەڵەی حکومەتیش قبووڵ نەکەیت نەوەک ببیت بە شەریک و پاڵی پێوەنێی هەڵەی زیاتر بکات بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆت.

Sunday, May 29, 2016

Study The Past If You Would Define The Future


By Dr. Bayad Jamal Ali

We always here the usual literature about the greatness of any nation and its past glories, Kurdistan and Iraq is no exception of that, even with its troubled history, yet it has historical points that the nation is proud of, in addition being in the Mesopotamian area which Iraqis are very proud of and mention on a daily bases. The nostalgia is not only felt for the far history, but there are many discussions that argue the country and the region were better 50 years ago in the matters of management, social interactions, religious tolerance and many other things.

While we are dreaming of our past and can’t get over our nostalgic feelings, we notice that other countries that don’t have considerable history, yet have surpassed us from being miserable poor countries to highly educated technological and wealthy countries. An example of such country is Singapore, which started as a country suffering of poverty with a GDP per capita of less than $500 to a first world country with a GDP per capita of more than $70,000. When a country can manage to increase the average income of its citizen’s one hundred and forty folds in a scope of fifty years, then this country has a success story and Kurds and Iraqis should be able to learn a few lessons from Singapore.
History is a source of learning but without proper actions about the future history will be useless. Kurdistan had a good shot at being able to create an economic infrastructure with the large amounts of money received from its share of the Iraqi government as well as oil sales, but unfortunately lack of long term plans and solely depending on one source of income crashed the economy by not having contingency plans.
In the matter of population and size, Kurdistan and Singapore are similar in population size with around 5.5 Million for both, however in the country size Singapore is 719 km² whereas Kurdistan of Iraq 40,643 km² without the disputed area which together could form around 80,000 km². The land and agricultural resources that are available for Kurdistan is not available for Singapore yet they are managed poorly, it is important to keep in mind resources and size will not matter if the education level as well as economic productivity level is not utilized.
Singapore lacks the natural resources of oil and gas and others resources, but that wasn’t an obstacle against its strategy in putting itself as a significant center of finance and logistics, in addition to focusing on high technology industries which resulted in a huge leap in the country`s GDP. Thus, Kurdistan is much richer in the matter of natural resources, but it became an obstacle against focusing on economic reforms and the building of an economic system and strategy, but actually became a victim of the Dutch disease.
On the other hand, one of the challenges of Kurdistan is in its geopolitics that is creating many obstacles toward many goals, and Singapore also was born out of a regional conflict between Malaysia and Indonesia. And due to the difficult position of being caught between those two larger and more powerful countries it was expected that Singapore will not take long to fall, but the government was successful in balancing its regional relations hand to hand in the internal economic development and create plans not only to have a successful economy, but also a strong army equipped with the best training as well as the highest technological weapons.

Singapore was born in the midst of severe economic challenges with no natural resources along with massive political and social difficulties, yet it managed to create a success story for other countries in just few decades. It is time for Kurdistan to look toward the future and have a vision to the nation where we want to reach and learn to overcome the challenges we face today, and we face in the future.


Saturday, May 7, 2016

Kurdistan: Between rule of law and rule of politics


(This artice was published in the Jerusalem Post on 2nd of May 2016)
http://www.jpost.com/Opinion/Kurdistan-Between-rule-of-law-and-rule-of-politics-452889

By Dr. Bayad Jamal Ali

During the past two years, and even before, Kurdistan has been in a critical spot, which resulted in tensions both politically and legally. It is crucial to understand the current relationship in the region between the political institutions, the citizens and the rule of law.

The question that must be asked is: does rule of law govern the Kurdistan region, or it is being governed by arbitrary decisions of individual government officials? This question is difficult to answer, both in the legislative as well as the political arena, however, a member of parliament in the Kurdistan region stated that 70 percent of the legislation issued by the parliament is not being enforced by the executive branch.

Moreover, the ongoing term issue of the Kurdistan region presidency led to the freezing of the legislative branch and the closing down of the Kurdish parliament, and created a severe tension between the political parties surrounding different interpretations of the law, and also the issue of whether given the political status of the region along with the war against Islamic State this is a suitable time for change in the presidency. This legal-political obstacle that the Kurdistan region is facing is a critical moment in which to determine whether Kurdistan as an entity abides by rule of law or whether it is essentially a dictatorship.
x


In addition to the current internal disputes, the Kurdistan region as part of Iraq is located in the bottom percentile of Worldwide Governance Indicators.

Currently Europe, too is facing a related crisis, having to decide the question of whether security or civil liberties and respect the rule of law will win the day in the face of the terrorist threat Europe is facing.

Rule of law is a key foundation of any civilized society, and its significance is not limited to civil liberties and politics but also economic development and integrity. Kurdistan is facing as serious test right now, and the world is watching to see if, as a nation, it will pass.

The author is an academic and businessman. He holds a doctorate in Business Administration from the Paris School of Business and other academic degrees from the Harvard Business School, London Business School and the American University of Iraq – Sulai.

Tuesday, April 12, 2016

The Government of Wild Guesses!

By Dr. Bayad Jamal Ali

It is noticeable in every day discussions in Kurdistan the effect of the economic and financial crisis, and many television channels hold interviews and seminars with people from different fields to talk about the crisis and its impact. Observing these discussions, we can notice that there are very different answers and analysis on both sides of the spectrum , some people suffer and complain a lot, others say the impact is exaggerated, and many others in between. However, neither the government nor the business community and people have accurate answers, and each give an explanation according to their backgrounds. The Kurdistan Regional Government give vague answers and promises and a better life as all politicians do everywhere, on the other side, business people acknowledge some difficulties but consider the crisis temporary and “they have done business in worse times”, maybe their social and business status prevent them from stating more facts, and to see the people`s reaction that haven’t received salaries for months and the suffering of paying their bills, we can see heart-breaking answers.

Here we need to raise a question, how the Kurdistan Regional Government and the political leadership can make decisions and give promises when there are no indicators to work with?
In all institutionalized countries and even some of non- institutionalized, countries produce economic indicators in order that the government, central bank, investors, and normal citizens have complete information on the country`s economic status before making decisions. There are many indicators that have extremely important value in knowing where a country is going, and help to diagnose the issues, and make the process of an informed decision easier to undertake. For example, during the past 2 years the United States Federal Reserve with all their indicators and all their research and reports available on their economy, they met tens of times until they decided last December that they will increase the interest rates half a point.

There are many economic and financial indicators that a country needs to have from basic ones to complicated ones, we will cover some of these indicators in this article in order the reader can comprehend if these data are available how much easier and how less vague the Kurdistan economic crisis will be.

The first indicator that is important to Kurdistan to think about is the Consumer Price Index (CPI), this indicator is used to measure the price and changes in cost of living, and will help in observing the purchasing behaviour of the people, for example now we can see the people in Kurdistan are more focused on purchasing cheaper products and the drop in the demand in luxury products.

The second indicator that is crucial to mention is the Gross Domestic Product (GDP) which is a general measure of the total economic activity of a country. This indicator is one of the most important ones, as every member of the country would like to know if the economy is growing or shrinking, and what to expect from the economy.

The third indicator which is used many times and many numbers are thrown at us without true empirical data, but according to the interest of the parties participating in the election which is unemployment rate, and it is calculated through the percentage of the total labour force that is unemployed that is seeking employment. As we don’t have any figures in that matter, we can see the immigration of the Kurdish youth as a sign of high unemployment rate.

There are many other indicators that we can’t cover all like stock market, manufacturing activities, inventory levels, retail sales, building permits, housing market, level of new business start-ups, changing the in gross domestic product, income and wages, currency strength, interest rates, corporate profits, balance of trade, value of commodity substitutes.  

The government, the society, the businesses, the investors, the employees, and every member of the country must have information and indicators in order to make an informed decision and stop wild guessing and shooting in the dark. Right now all the indicator that is considered in Kurdistan are the price of crude oil, and the salaries from the Iraqi government, all the economy is based on two variables that are out of our control. Can you imagine if all these economic indicators are produced and everyone can make informed decisions what difference could it make?


پێنوێنه‌ ئابورییه‌كان و فیشه‌ك ته‌قاندن به‌ره‌و تاریكی

د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی

له‌ ئێستادا قه‌یرانی دارایی و ئیداری یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژانه‌ چه‌نده‌ها گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌رنامه‌ و ته‌وه‌ری له‌سه‌ر داده‌نرێت و چه‌نده‌ها كه‌سی شاره‌زا و نه‌شاره‌زا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر و رێگه‌ی بۆ داده‌نێن. له‌ئه‌نجامی ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا زۆر جار شیكار و ده‌ره‌نجامی سه‌یروسه‌مه‌ر به‌دی ده‌كه‌ین و هه‌ندێك جاریش سه‌رسوڕمان ! چونكه‌ چ حكومه‌ت، چ كه‌سانی خاوه‌ن كار، چ به‌كارهێنه‌ر وه‌ڵامێكی ڕاست و زانستیان له‌لانییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه‌و به‌ پێی باكگراوندی بیركردنه‌وه‌ی خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێك و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای پێ نییه‌ جگه‌ له‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی كه‌ وه‌ك هه‌موو سیاسییه‌كانی دنیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یده‌نه‌ هاونیشتیمانان و دواجار نابنه‌ خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانیان. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بازرگان و خاوه‌ن كاره‌كان له‌ گفتوگۆكانی سه‌ر كه‌ناڵه‌كان ئه‌ڵێن دۆخێكی ئاساییه‌ و ره‌نگه‌ ماوه‌یه‌كی كورت و كاتی بێت. به‌ڵام له‌ ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی مووچه‌ و دواكه‌وتنی ده‌بینین بازنه‌ ئابورییه‌كه‌ شكاوه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ ناتوانن پێداویستیه‌كانی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه‌ وبه‌جۆرێك كاری كردۆته‌ سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ دۆخه‌كه‌ كاتی نییه‌ و ئاسایی نییه‌.

لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌ڵێن ده‌دات وه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ چ پێنوێنێكی ئابوری (المؤشرات الاقتصادية) كاتێك كه‌ بڕیار ده‌دات؟

له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ پشت به‌ دا‌مه‌زراوه‌كان ده‌به‌ستن و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش پشتی پێ نابه‌ستن حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات پێنوێنی ئابوری به‌رهه‌م بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كاران، بانكه‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ران، و هاوڵاتیان بتوانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی دروست. چه‌ند پێنوێنیكی گرنگ هه‌ن كه‌ ده‌كرێت هه‌موان سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ زانینی دۆخی ئابوری وڵات و دیاریكردن و ده‌ستنیشان كردنی كێشه‌ و خاڵه‌ لاوازه‌كان و دروست كردنی پرۆسه‌یه‌ك بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی. بۆ نموونه‌ له‌ دوو ساڵی ڕابردوو بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێنوێنه‌ ئابوریانه‌ و هه‌زاره‌ها ریپۆرت و ریسێرچی دامه‌زراوه‌ داراییه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی چڕ و وورد له‌سه‌ر لایه‌نه‌ دارایی و ئابوریه‌كان دواجار له‌ مانگی 12\2015 بڕیاریاندا بانكه‌كان 0.5% نیو خاڵ بڕی سوود زیاد بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.

ئێمه‌ لێره‌دا باسی گرنگی چه‌ند پێنوێنێكی ئابوری و دارایی ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ر هاتو بونی هه‌بوایه‌ و كاری له‌سه‌ر بكرایه‌ ده‌كرا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و ئابوری به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر كاری له‌سه‌ر بكرایه و چاره‌سه‌ر بكرایه‌.‌
  یه‌كه‌م پێنوێن (Consumer Price Index) ئه‌م پێنوێنه‌ كاری دیاریكردن و پێوانی تێچووی ژیانه‌ (كلفة المعيشة) به‌پێی چه‌ند و چۆنێتی كڕین له‌ بازاره‌كاندا. بۆ نمونه‌ له‌ ئێستای بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین هه‌ڵسه‌كه‌وتی كڕین به‌ره‌و كاڵا هه‌رزانه‌كان ده‌چێت به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره‌ ته‌نها به‌بینینه‌ و به‌ ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ به‌رجه‌سته‌ نه‌بووه‌ تاكو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

دووه‌م پێنوێن (Gross Domestic Product) كۆی به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆ، گرنگی ئه‌م پێنوێنه‌ ئه‌وه‌یه‌ گشت چالاكیه ئابورییه‌كانی وڵات كۆده‌كاته‌وه‌ و نیشان ده‌دات كه‌ دۆخی ئابوری وڵات به‌ره‌و گه‌شه‌كردن ده‌چێت یا خود به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

سێیه‌م پێنوێن (Unemployment Rate) كه‌ ڕێژه‌ی بێكارییه‌، ئه‌م پێنوێنه‌ له‌ كوردستان زۆر جار ئاماژه‌ی پێكراوه‌ به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك به‌ سیاسی كراوه‌ به‌ پێی خزمه‌تی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان وه‌ ڕێژه‌كان جیاوازی تێدابووه‌، دیاریكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر كۆی هێزی كار. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین ڕێژه‌ی زیادبونی كۆچبه‌ران له‌ كوردستاندا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ڕێژه‌ی بێ كاری له‌زیادبوندایه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌كی زانستی نییه‌ ئه‌وه‌ ڕوون بكاته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ ته‌نها چه‌ند پێنوێنێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر زانیاریه‌كی له‌سه‌ر گرنگی پێنوێنی ئابوری هه‌بێت كه‌ چه‌نده‌ها پێنوێنی تری گرنگ هه‌یه‌ به‌ڵام ناكرێت له‌ یه‌ك ووتاردا ئاماژه‌ به‌ هه‌مویی بكرێت وه‌ له‌ داهاتوودا پێنوێنی دیكه‌ش باس ده‌كه‌ین.

 له‌ ئێستادا كوردستان هه‌موو ئه‌و پێنوانانه‌ی كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و پشتی پێ ده‌به‌سرێت نرخی نه‌وت و به‌شه‌ بودجه‌ی حكومه‌تی عیراقه‌ كه‌ هه‌ردووكیان دوو گۆڕاون له‌ كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستاندا نین و به‌ڵكو مه‌حكومن. بۆیه‌ ده‌بێت چ حكومه‌ت و چ وه‌به‌رهێنه‌ر و چ خاوه‌ن كار و هاوڵاتیانیش گرنگی پێنوانی ئابوری و دارایی له‌به‌ر چاو بگرن و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بڕیار بده‌ن و واز له‌ فیشه‌ك ته‌قاندن بهێنن به‌ره‌و تاریكی.