Sunday, October 30, 2016

ئه‌و سیستمه‌ ئابورییه‌ی ڕژێمی دكتاتۆریی درووست ده‌كات



د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی

به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین جۆر سیستمی ئابوری دروست بووه‌، هه‌ندێكیان كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌یان له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه‌ وه‌ك سیستمی شیوعی و سیستمی سه‌رمایه‌داریی كه‌جه‌نگی گه‌وره‌ی درووست كرد، وه‌ هه‌ندێكیش سیستمی ئابوری به‌پێی بارودۆخ خۆیان دروست كرد وه‌ك وڵاته‌ ئیسكه‌نده‌نافییه‌كان و هه‌روه‌ها وڵاته‌ ئاسیایه‌كان وه‌ك چین و كۆریا و سه‌نگافوره‌.

هه‌ر سیسته‌مه‌ و به‌شێوازی خۆیان رۆڵ ئه‌بینن له‌درووستكردنی ئینتاجییه‌ت و خاوه‌ن كاران و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه‌ جیاوازه‌كان. وه‌ له‌ ئه‌مڕۆماندا كه‌ دنیای ته‌كنه‌لۆجیا و به‌دواچونی خوشگوزه‌رانییه‌ بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی تاك له‌لایه‌ك، وه‌ به‌هێزبوونی پێگه‌ی وڵاتان له‌جموجۆڵی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ لایه‌كی دی.

به‌ڵام جگه‌ له‌و سیستمه‌ ئابوریانه‌، وولاتانی دیكه‌ كه‌سه‌رچاوی سرووشتیان هه‌یه‌ وه‌ پاڵپشتی ته‌واوی ئابوری و سیستمی حوكمڕانییان به‌ستوه‌ پێی كه‌ئه‌ویش پێی ده‌وترێت ئابوری ڕه‌یعی (ئابوریی ڕه‌یعی: یانى ئه‌و جۆره‌ ئابورییه‌ى كه‌ته‌نها پشت به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ ئه‌به‌ستێت بۆ داهاتى گشتى) كه‌ زۆر كات سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌.

له‌ گشت نموونه‌كانی ئابوری ڕه‌یعی، حكومه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كارمه‌ندانی زیاد ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پاداشت و حه‌وافز بۆ كاری باش كه‌مه‌، كه‌ وا ده‌كات ئینتاجییه‌تی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌مێنێت و په‌ره‌پێدانی تاكه‌ كه‌سی بمرێت و تاقه‌تیان نه‌مێنێت، ته‌نها پشت به‌ستنێكی ته‌واو بده‌نه‌ ده‌ست حكومه‌ت كه‌ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بژێوی بێت.

ئه‌م به‌شه‌ی كه‌ هه‌موو بژێوی ژیانی ده‌داته‌ ده‌ست حكومه‌ت هه‌ر گه‌وره‌ ده‌بێت تاكو ده‌بێت به‌ چینی ناوندی كۆمه‌ڵگا (الطبقة الوسطى). ئه‌م به‌شه‌ گه‌وره‌یه‌ بوو به‌ ژێرده‌سته‌ی حكومه‌ت، وای لێ هات حكومه‌ت به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیانجوڵێنێت چونكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هیچ ڕێكه‌ چاره‌یه‌كی تریان نییه‌ بۆ بژێوی ژیانیان جگه‌ له‌ مووچه‌ی حكومه‌ت. وای لێ هات چینی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر هیچ ڕایه‌ك و ووجودێكی نه‌مێنێت وه‌ لاحول و لا قوه‌ ته‌نها ئه‌شهه‌دومابالله بكه‌ن. ئیتر دوای ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ‌له‌عیراق ڕوویدا به‌ده‌ست ڕژێمی پێشوو، بانگ بكرێیت بۆ شه‌ڕ وه‌ جه‌یش و مه‌ینه‌تی له‌خزمه‌تی فكری ساحێب پاره‌ وه‌ ده‌سه‌ڵات.

هه‌تا دوای ئه‌وه‌ فیكر و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ گه‌شه‌ ده‌كات هه‌تا ئه‌بێت به‌ به‌شێك له‌ هه‌موو جومگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا، ئیتر دوای ئه‌وه‌ خه‌ویشی پێوه‌ ئه‌بینین چونكه‌ تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌وری نامێنێت له‌تاو خه‌می بژێوی ژیان و پارو بۆ منداڵ. چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی حكومه‌ته‌. له‌ كۆتاییدا كوشتنی كه‌رتی تایبه‌ت تاكو هاوڵاتی نه‌توانێت بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بژی.


ئێمه‌ له‌ كوردستان زۆر باسی ئه‌وه‌مان كرد له‌ وتاره‌كانی ڕابردوو كه‌ سیاسه‌تی ئابوریمان هه‌ڵه‌ بووه‌ و تووشی زۆر قه‌یرانی كردین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فیكری ئابوریمان ڕوون بێت وه‌ نه‌مانگه‌ێنێت به‌و نموونه‌ خراپانه‌ی پێش خۆمان روویانداوه‌ له‌ وڵاتی خۆمان و وڵاتانی تر.

Wednesday, October 26, 2016

Will Turkey start the next war?

By Dr. Bayad Jamal Ali
            The preparations for the Mosul attack has been going on for a significant time, many countries and factions have been involved in these preparations from the US – led coalition, Iraq, Iran, Kurdistan, and of course, Turkey among many others.

The recent statement by Turkey`s President Recep Tayyip Erdogan that only Sunni Muslims can live in Mosul spurred a public condemnation in Iraq, yet still some Sunni factions welcomed it, and some Kurdish factions between the interest oriented and the Islamic oriented political parties partially accepted the statement.

 

The existence of the Turkish army in the Iraqi territory under the excuse of fighting the Kurdistan Workers Party (PKK) has created tension and harsh statement exchange between Baghdad and Ankara, yet the weak Iraqi government is helpless against all its problems, in turn, increasing Erdogan`s ambition in reclaiming Mosul Vilayet.

 

The Turkish media has been promoting the idea of a greater Turkey with a new redrawn map that includes Thrace, Macedonia, Crete, Cyprus, Armenia, Aleppo and Northern Syria, Mosul, and the Kurdistan Region of Iraq including the disputed territories like Kirkuk.

 

Economic wise, Turkey has been successful in flooding these areas dependent on Turkish products, as well as an invasion of Turkish businesses and companies in all the economic and business sectors of these companies. No doubt that Iraq after 2003 till today has been importing almost everything from Turkey, yet most important is that Turkey has almost full control over Kurdistan`s Region oil export. As the Kurdish region export its oil through Ceyhan port and the oil revenues are delivered to Turkish banks, as both sides have signed a fifty year oil deal.

 

Moreover, Turkey managed to attract the Syrian businessmen and factories to Turkey by offering them tax exemptions and subsidies so they can move their factories from Aleppo and other war torn Syrian cities to Turkey.

 

This Turkish economic expansion on the region along with the Sunni Islam rhetoric has strengthened their position in the Middle East as one of the major players allied with the Kingdom of Saudi Arabia and the Gulf state against the Shia Islam rhetoric alliance of  Iran – Iraq- Syria`s Assad – Lebanon`s Hizbollah.



The Mosul Attack is important as it will take the Middle East to the next phase of who can get the bigger slice of the pie, and if would the economic ambitions will lead to territorial expansion and even a regional war?

Wednesday, October 12, 2016

تورکیا جەنگێکی نوێ دەست پێدەکات؟


د. به‌یاد جه‌مال عه‌لی

ئامادەکارییەکانی شەڕی موسڵ دەمێکە بەردەوامە، و چەندین وڵات و لایەن بەژدارن لەم ئامادەکاریانە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عیراق، ئێران، کوردستان، وبێ گومان تورکیا

ووتە تازەکانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی موسڵ و پێویستی نیشتەجێبوونی تەنها موسڵمانە سوننەکان لەو ناوچەیە قسەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا، لە کاتێکدا کە هێزە شیعییەکان و هەندێک لە سوننە و کرد دژی بوون، بەڵام هێزە کوردییەکانی کە بەرژەوەندی لەگەڵ تورکیا هەیە و هێزە کوردییە ئیسلامییەکان و عەرەبە سوننەکانی تر پشتگیری هەموو کارێکی تورکیا دەکەن

وجودی هێزی سوپای تورکیا لە ناو خاکی عیراق بەناوی شەڕکردن لە دژی پەکەکە شکاندنی سیادەی دەوڵەتی عیراقییە لە لایەک، وە هی کوردستان لەلایەکی تر، هەروەها چەندین جار قسەی ڕەق و هەڕەشە کراوە لە نیوان بەغدا و ئەنقرە بەڵام بێ هێزی عیراق و غەرق بوونی لە گەندەڵی و تیرۆردا بێ دەسەڵاتی کردووە

ئەم بێ دەسەڵاتییە وای کرد خەونە ئەردۆغانییەکان گەشە بکەن بۆ گێڕانەوەی ویلایەتی موسڵ، وە میدیای تورکی ماوەیەکە فیکرەی تورکیای گەورە زۆر باس دەکات کە جگە لە تورکیای ئێستا تراقیا، مەقدۆنیا، کریت، قوبرس، ئەرمینیا، حەلەی و باکوری سوریا، موسڵ، هەرێمی کوردستان بە ناوچە کێشە لەسەرەکان و کەرکوکیشەوە

لە ڕووی ئابوری، تورکیا توانی بازاڕەکانی دەوروبەری پڕ بکات لە کاڵای تورکی، وە هێرشکردنی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ هەموو بوارێکی ئابوری و بازرگانی لەم وڵاتانە و لەکوردستان بەتایبەتی. جگە لەوەی بواری هەناردەکردن نەوت لە رێگەی مینای جیهان و پارەی نەوتی کوردستان لە بانکەکانی تورکیا نووستوە، بە تەواوەتی کەوتوینەتە ژێر مەڕحەمەتیانەوە
هەروەها تورکیا توانی زۆربەی سەرمایەدار و خاوەنکارە سورییەکان و مەعمەلەکانیان ڕابکێشێت بۆ تورکیا وە پشتگیریان بکات بۆی ئیش لە تورکیا درووست بکەن

ئەم گەشەکردنە ئابورییەی تورکیا لەگەڵ ووتاری ئیسلامی سوننی وای کرد تورکیا ببێت بە یاریزانێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە وە وڵاتانی کەنداو ببەستێت لە دژ ووتاری ئیسلامی شیعی بە سەرکردایەتی ئێرانی هاوپەیمانی ئەسەد و حزب اللە و عیراق.

شەڕی موسڵ هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەموو هێزەکانی کە دەیانەوێت پشکی شێر و گەورەترین غەنیمەیان دەست بکەوێت، بەڵام لێرەدا ئەبێت بیر لەوە بکەینەوە ئەم گەشەکردن و بەهێز بوونە ئابوورییەی تورکیا دەبێتە تەماعی خاک و زەوی و زیادکردنی هێز کە بۆی بجەنگێت؟ وە ئایا ئێمە چی بکەین بۆی ژێر پێ نەکەوین؟

هل ستشعل تركيا فتيل حرب جديدة في المنطقة؟

د. بياد جمال علي


الاستعدادات لمعركة الموصل مستمرة منذ فترة طويلة، و العديد من الدول و الاطراف مشاركين في هذه الاستعدادات من التحالف الدولي بقيادة الولايات المتحدة الامريكية، العراق، ايران، اقليم كردستان، و بالطبع تركيا
.
التصريحات الاخيرة للرئيس التركي رجب طيب اردوغان حول موصل و ايجاب مشاركة و عيش المسلمين السنة فقط في منطقة الموصل اثار الكثير من الاراء المتضاربة، حيث لاقت رفضا من القوى الشيعية و بعض القوى السنية و بعض الكرد، فيما رحب به من قبل بعض القيادات السنية و الاحزاب الكردية ذات الميول الاسلامية و اصحاب المصالح مع تركيا
.
وجود قوات من الجيش التركي داخل الاراضي العراقية بحجة ملاحقة حزب العمال الكردستاني تعتبر انتهاك للسيادة العراقية، و حدثت مناوشات كلامية عديدة بين بغداد و انقرة، و لكن ضعف الحكومة العراقية و غرقها في الفساد و الارهاب شجع من تطور الرغبات الاردوغانية في استرجاع ولاية الموصل.
الاعلام التركي ممنهج منذ فترة على ترويج فكرة و خريطة تركيا الكبرى، و التي تضم تراقيا، مقدونيا، كريت، قبرص، ارمينيا، حلب و شمال سوريا، موصل، اقليم كردستان و المناطق المتنازع عليها من ضمنها كركوك
.
من الناحية الاقتصادية، تركيا نجحت في اغراق الاسواق المحيطة بها بالبضائع التركية، و غزو الشركات التركية لجميع قطاعات الاقتصاد و الاعمال و التجارة. لا شك من بعد 2003 الى اليوم، العراق معتمد اعتماد شبه كلي على البضائع المستوردة من تركيا، و مع هذا، تركيا تقريبا مسيطرة على التصدير النفطي لاقليم كردستان. بحيث الصادرات الكردية التي تباع من ميناء جيهان التركي و ايراداتها تدخل حسابات البنوك التركية، و الطرفين وقعا عقد نفطي لخمسة عقود
.
اضافة الى ذلك، تركيا استطاعت جذب رجال الاعمال السوريين و رؤوس اموالهم و معاملهم الى تركيا و حمايتهم من الحرب السورية، و تقديم الدعم الصناعي و الضريبي لهم.
السيطرة الاقتصادية التركية في المنطقة مع خطاب الاسلام السني جعلت تركيا لاعبا اقليميا بتحالفها مع المملكة العربية السعودية و دول الخليج ضد خطاب الاسلام الشيعي بقيادة ايران و تحالفها مع العراق و نظام الاسد و حزب الله
.
معركة الموصل خطوة محورية لبسط النفوذ و الانتقال الى المرحلة الثانية، و هي من يستطيع اخذ اكبر قسم من الكعكة، و هل الطموحات الاقتصادية التركية تتطور الى مطامع في ضم هذه الاراضي و توسيع خريطة جمهورية تركيا و البدء في حرب اقليمية جديدة؟

Monday, August 29, 2016

رۆژەکانمان...

بەیانی لە خەو هەڵەستین ڕوژەکەمان بەوە دەست پێ ئەکەین سەیری شاشەی موبایلەکە بکەین و چێکی "نۆتیفیکەیشنەکان" ئەکەین کە بۆمان هاتووە... هەندێکی دڵت خۆش ئەکات و هەندێکی مەزاجت تێک ئەیات... جاری وا هەیە هەموو ڕۆژەکەت ئەگۆڕێت...
دوای چەند دەقەیەک ڕۆژەکەت دەست پێئەکەیت و هەموو تۆزێک نۆتیفیکەیشنێکت بۆ یەت لە ئیمەیل و فەیسبوک و واتساب و ڤایبەر و ئینستگرام و تیلیگرام و سناپ و تویتر و تەلەفون... ئیتر ڕۆژەکەت لە بەینی ئیش و قسە و پەنجە تەقانن لەسەر شاشەکە ئەبەیتە سەر لە نێو وەرگرتنی زانیاری و زانینی هەواڵەکان...
ئەبینیت پاتری موبایلەکەت نیواونیو بووە ئەگەر تەواو نەبوبێت، ئیتر تۆزێکیش دائەنیشیت بە دیار پلاکەەوە شەحنی ئەکەیتەوە پێش ئەوەی تووشی پاتری فۆبیا ببیت...
ئینجا جگە لەو کاتەی سەرف ئەکرێت لەیاری کاندی کرەش و تاوڵە و پۆکەر و تێمپڵ ڕەن و هەی دەی و مەزرەعە سەعیدە و نازانم چەندین جۆر یاری، ئەم چەن ڕۆژەش یارییەکی نوێ پەیا بووە ناوی پۆکیمۆن گۆیە کە ئەمەیان هەر دانیشتن نییە بەڵکو کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە سەیری شاشەی موبایلەکەت ئەکەیت و بە دوای پۆکیمۆن ئەگەڕێی ئیتر نازانم تا چەنێک حسابی کوردستان کراوە لە یارییەکە بۆی سەری خۆت نەکێشی بە عامودی کارەبا یان بکەویتە کونی زێرابەوە...
شەو ئەگەڕێیتەوە و لە جێگەکەتا پاڵ ئەکەویت بۆ خۆت بە دوای شتێک ئەگەڕێیت کاتی پێ بەریتە سەر ئیتر یاری بێت یا ڤیدێۆ بێت یان هەواڵ بێت هەتا خەوت لێ ئەکەوێت و موبایلەکە ئەکەوێت بە سەر و چاوتا و ئەگەر فریا بکەویت بیخەیتە سەر شەحن ئینجا بنوویت ئەوە زۆر موهیمە بۆی ئیتر بنوویت ئینجا ڕۆژێکی نوێ دەست پێبکات لەگەڵ نۆتیفیکەیشن..
کەوتوینەتە شۆڕشێکی سەرسەختی نۆتیفیکەیشنەوە تەنها کە شەحنمان تەواو ئەبێت تۆزیک بەرۆکمان بەرئەدات..
لەبەر ئەوە چارە نەماوە با موبایلەکەم بخەمە سەر شەحن و بڕۆم و سبەینێ سەیر ئەکەم لە نۆتیفیکەیشنەکاندا ئێوەی هاوڕێ و خۆشەویست چیتان نووسیوە
خەریکە مل و چاویشمان پێوە نامێنێت

Kurds stuck between International Politics, Internal Disputes



Dr. Bayad Jamal Ali

Kurds have been appearing regularly in the international news due to their significant role and being the leading boots on the ground in the fight against the Islamic State of Syria and Iraq (ISIS). During the past two years Kurds have suffered many casualties but have also been successful in liberating several towns as well as pushing back the frontlines of ISIS with the support of the U.S.-led coalition.
Yet, the Kurdish citizens are wondering if the long awaited dream of achieving independence will come true, especially with the call for a referendum for independence by the Kurdistan Region’s President, Massoud Barzani.
The Kurdistan Region of Iraq has made many achievements, from gaining its autonomy from Iraq, to establishing a functioning government, obtaining stability and security through its Peshmerga forces (the Kurdish army), and witnessing noticeable economic growth after the Iraq war until the drop of oil prices.
In the matter of international politics, it seems like the main global players insist on the unity of Iraq as a country and do not support the idea of an independent Kurdish state.
The G7 meeting decided to give a loan to Iraq with the condition of providing the Kurdistan Region with its share, and reassured its support for the unity of Iraq.
Moreover, during his last visit to Iraq, U.S. Secretary of State John Kerry said the United States supports a united Iraq in its fight against terrorism.
The Deputy Secretary-General of the Patriotic Union of Kurdistan, Barham Salih, met with Russian Foreign Minister Sergey Lavrov during a visit to Moscow. Lavrov reaffirmed Russia’s support for the unity of Iraq. This may be one of the rare occasions that the United States and Russia see eye to eye on an issue.
On the other hand there are many internal issues that Kurdish leadership has not yet been able to overcome.
The Kurdistan Region Government (KRG) has been reliant on its 17 percent share of the Iraqi government’s budget. With its endeavor to achieve economic independence from Iraq, the Kurdistan Region began exporting its own oil and granting exploration rights to major global oil companies.
A brief period of a flourishing business environment was achieved, but this all went down with the drop of oil prices. The complete reliance on oil led to the neglect of developing all other economic sectors and this has led to the economy becoming infected with Dutch disease
The weakness of the private sector, the result of a massive number of public servants hired by the government to guarantee votes and party loyalty, has become a burden today.
Public employees have gone months without receiving their salaries and as a result the market demand and economic cycle broke down.
Another issue is that the Peshmerga forces as well as security and defense institutions, do not have a united leadership. They are divided between the major ruling parties with a different political allegiance.
Many failed attempts have been made to unite the forces. Many accusations during the fight against ISIS and many have tried to place blame on others, especially between the two leaders of the Kurdish Intelligence and Counter Terrorism Group.
This issue has created a lack of accountability in the army as every commander is protected by their affiliated parties. This in turn has negatively impacted the process of building the military force through merit instead of political allegiance.
In addition, another issue that created internal tensions and international criticism is the rule of law in Kurdistan. Because of the debated over the presidency term, the Kurdistan Region’s Parliament has been paralyzed and has not met for almost a year through the use of force. The different interpretations have led to an escalated position from the different political sides that has affected not only the freeze of parliament but also the functionality of the government.
Kurds have been struggling to gain independence since the end of World War One when they missed their chance. Since then, they became a minority in Iraq, Syria, Iran and Turkey. In each country they were treated with violence, persecution, and even chemical attacks as happened in Halabja under the rule of Saddam Hussein.
Despite the fact that there are many challenges and obstacles to overcome, the Kurds of Iraq have been successful in maintaining their entity and creating peaceful relationships with neighboring countries as well as hosting more than a million refugees from Syria and Iraq. All Kurds are wondering, despite being in a very difficult geopolitical location, and despite fighting terrorism coming out of a bloody history, can they be free to govern themselves as an independent country?

Wednesday, June 22, 2016

بەریتانیا بمێنێتەوە یان نا




د. بەیاد جەمال عەلی
ڕۆژی پێنجشەمە 23 ی 6 بەریتانیا ڕیفراندۆم دەکات لەسەر مانەوەی لە یەکێتی ئەوروپی، لە ڕیفراندۆمەکە خەڵک دەنگ لەسەر ئەوە ئەدەن کە بمێننەوە یان بڕۆن، وە ترسێک زۆر هەیە لەوەی ئەگەر دەنگ بدەن بە دەرچوون ئابووری بەریتانیا تووشی پەرتەوازە بێت و شۆکێک بات لە ئابووری جیهان. بەڵام هەندێک ئەبینن کە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە قازانجیانە وە سەربەخۆی ئابوریان بۆ ئەگەڕێتەوە کە چل ساڵە لای خۆیان نەماوە.
بەریتانیا پەیوەندییەکی ئابووری گرنگی هەیە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کە گەورەترین بازاڕی جیهانە. لە %47 لە هەناردەکانی (صادرات) بەریتانیا، وە لە %53 هەوردەکانی (واردات) بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپاوە دێت، جگە لەوەی کە زیاد لە سێ ملێۆن کار لە بەریتانیا پەیوەندی هەیە بە بزنسی ئەوروپی .
قەبارەی وەبەرهێنانی ئەوروپا لە بەریتانیا زیاترە لە 700 ملیار دۆلار کە ئەکاتە زیاد لە %50 ی هەموو وەبەرهێنانەکانی ناو بەریتانیا. لە بەرامبەردا بەریتانیا هەفتەی 190 ملێۆن پاوەندی ئەستەرلینی ئەداتە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەندام بوونی لە یەکێتێکەدا.
پێش ئەوەی بەریتانیا بچێتە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی شەستەکان لە %30 ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا بوو، بەڵام دوای ئەوەی بوون بە ئەندام هەردوولا کاریان کرد لەسەر چاک کردنی سیاسەتە ئابوری و بازرگانییەکانیان وە لابەردنی گومرگ و جەندین کۆسپی تر کە وای کرد ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا بگاتە %50 - %60.
هەروەها وەک ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا کێشە و گفتوگۆکان لەگەڵ ووڵاتانی جیهاندا ئەکەوێتە سەر شانی ئەوروپا، لێرەدا ئەوە گرنگە بیزانین کە بەریتانیا هەر خۆی دەکاتە 16% ئابوری ئەوروپا، بەڵام کە کێشەی ئەبێت هەموو ئەوروپا بە پێی ئەوەی گەورەرین بازاڕی جیهانە گفتوگۆکانی بۆ ئەکات کە زۆر بەهێزترە لەوەی بەریتانیا هەر خۆی بێت.
لایەنی ئەوەی کە ئەیەوێت بمێنێتەوە ئەبینێت کە لە حاڵەتی دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا بەریتانیا زۆر لەواز دەبێت و ئابورییەکەی تێک ئەچێت وە وەبەرهێناەکانی ئەوروپا ئەکشێنەوە هەروەها ئەو هەلی کارانەی کە بەبۆنە بزنسەکانی ئەوروپا درووست ببوون کەم دەکەن جگە لە زەرەرمەند بوون لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی کە گومرگ دائەنرێتەوە لەسەر کاڵا بەریتانییەکان وە گرانبوونی کاڵا ئەورووپییەکان لەسەر هاووڵاتی بەریتانی.
لایەنی کە ئەیەوێت دەرچێت ئەبینێت کە مانەوەیەن لە یەکێتی ئەوروپا لاوازیان دەکات و ئەیانەوێت سەربەخۆیی ئابووریان بۆ بگەڕێتەوە وە هەروەها پارەی ئەندامێتێکەیان بۆ بگەڕێتەوە لەگەڵ نەهێشتنی هاتنی هاووڵاتیانی ئەوروپی تر بۆ کار کردن لە بەریتانیا وەک ڕۆمانی و پۆڵەندی و لیتوانی.
یەکەم جارە ڕیفراندۆمی وەها بکرێت بۆ ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا، هەر لایەنەوە خاڵی خۆی هەیە بۆ مانەوە و دەرچوون، بەڵام ئەوەی ئەیبینم و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییکان باسی دەکەن کە مانەوەی بەریتانیا باشتر خزمەتی ئەکات.
هەردوولا شەڕیانە لەسەر ئەوەی باشترین بەرژەوەندی بۆ بەریتانیا دابین بکەن، خۆزگە لە کوردستانیش ڕۆژێک لە ڕۆژان شەڕ لەسەر بەرژەوەندی گەل بکراییە بە کردار....